وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو چاودێرانی سیاسیی دۆخی سووریا، ئاماژه‌یان به بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكردنی په‌یمانی ئاشتی له 13 شوێنی جیاوازی پارێزگای ئیدلیب كردووه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانی ئاشتی و ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای ئه‌سه‌د درا، چاودێرانی ڕووسی تایبه‌ت به دۆخی سووریا ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچییان له 13 شوێنی جیاوازی پارێزگای ئیدلیب تۆمار كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و شوێنانه كردووه كه زۆرترین سه‌رپێچیكردن و پێوه‌ست نه‌بوون به ڕێككه‌وتنی ئاشتی تێدا تۆمار كراوه، ئه‌وانیش پارێزگاكانی لازقیه و حه‌له‌ب و حه‌ما.
دوای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ڕاگرتنی جه‌نگ له نێوان چه‌كدارانی یاخی و حكوومه‌تی سووریا ئه‌نجام درا، چه‌كداران زیاتر له 150 چه‌كی جۆراوجۆر و چه‌ند تۆن فیشه‌ك و كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌كیان ڕاده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كار به ڕێككه‌وتنه‌كه ناكرێت و جه‌نگ به‌رده‌وامه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو ڕووسیای هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د به بڕی 2.5 تۆن یارمه‌تی مرۆیی و خواردنیان بۆ خێزانه‌كانی دانیشتووی ناوچه‌ی باشووری قونێتهره بردووه.
سووریا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی لێ هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س كوژران و زیاتر له 12 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی وڵاتانی تر بوون، تا ئێسته‌یش هیچ ئومێدێك به باشبوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه نییه و زیانی ملیاران دۆلار به ژێرخانی ئاوه‌دانی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری شاره‌كانی سووریا گه‌یشتووه.