لازۆ و ڕاز ژن و مێردێكی كوردن و له هه‌ولێر نیشته‌جێن، خاوه‌نی خواردنگه‌ی "نه‌وسن"ن كه یه‌كێكه له بچووكترین خواردنگه‌كانی ئه‌م شاره و گه‌نجان زۆر ڕووی تێده‌كه‌ن.
لازۆ یوسف ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه، پێشتر كاری ڕێكلام و فیلمی كردووه و ئێسته خولیای بزنس چووه‌ته مێشكیه‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته سه‌ردانی مالیزیای كردووه و له‌وێ گالیسكه‌یه‌كی یۆنانیی بینیوه كه خواردنی به شێوه‌ی جیاواز فرۆشتووه، له‌مه‌وه بیرۆكه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هێناویه‌تییه هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ڕازی خێزانی و هاوڕێیه‌كیدا، لازۆ گالیسكه‌یه‌كی داناوه و به شێوه‌یه‌كی هونه‌رییانه ڕازاندوویه‌تیه‌وه، وه‌ك خواردنگه‌یه‌كی بچووك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ناویان لێ ناوه خواردنگه‌ی "نه‌وسن".
لازۆ به "وشه"ی گوت: "ئه‌م گالیسكهیهی ئێمه هاوڕێی ژینگه‌یه، چونكه سه‌رجه‌م ئامێره‌كان به هێزی خۆر كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه كاره‌كه‌مان جیاوازتر بێت، ستایلێكی جیاوازمان هه‌ڵبژاردووه و خواردنه‌كانمان زۆر به‌تامن و میوانه‌كانمان به‌دڵیانه".
زیاتر گوتی: "زۆر دڵخۆشم كه ڕاز لێره ده‌بینم، ئه‌و وره و هێزم پێ ده‌به‌خشێت، هیوادارام ژنانی تریش چاوی لێ بكه‌ن و به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه ئیشه‌كانیان بكه‌ن".
ماوه‌ی مانگێكه ئه‌م چێشتخانه‌یه دانراوه، لازۆ، ڕاز و هاوڕێكه‌یان به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ڕۆژانه له سه‌عات پێنجی ئێواره تا 11ی شه‌و ده‌یكه‌نه‌وه.
ڕازی هاوسه‌ری لازۆ به "وشه"ی گوت: "من به‌یانیان كاری خۆمم هه‌یه و ئێوارانیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌م كاره ده‌كه‌م، زیاتر له‌سه‌ر ژماركردنی پاره‌كان و پاكوخاوێنی شوێنه‌كه ئیش ده‌كه‌م، ناهێڵم به هیچ جۆرێك ئه‌م خواردنگهیهمان پیس بێت".
وشه/ شاخه‌وان شێخانی