فێستیڤاڵێک بۆ باشترین دەق لە چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە دەچێت

:: PM:03:29:09/10/2018 ‌

ناوەندی شانۆی تاڤ لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بانگەشەی بۆ ئەوە کردووە کە ئاوڕ لە دەقی شانۆی کوردی بدرێتەوە و دەرفەتی ئەوە بڕەخسێنێت کە نووسەرانی کورد رێز لە ماندووبوونیان بگیرێت.

لەم چوارچێوەیەدا لە هەوڵدایە زۆربەی ئەو نمایشە شانۆییانەی کە پێشکەشی دەکات دەقی نووسەرانی کوردبن و گوزارشتی راستەوخۆبن لەو سات و دۆخە ناوچەیی و دەروونی و سیاسیی و ئابووری و ئاینیانەی کە تێیدا تاکی کورد دەژی.

هەر لەم بوارەدا لە پێناو بوژانەوەی دەقی کوردی و هاندانی نووسەرانی شانۆی کورد "فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان" بەهاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی شانۆ ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەیش داوا لە سەرجەم نووسەران و شانۆکارانی کورد دەکات لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداری بکەن.

ناوەندی شانۆی تاڤ ئاماژەی بەوەیش کردووە کە ئەم مەرجانە هەیە بۆ بەشداری کردن.
یەکەم - پێویستە دەقەکە لەلایەن نووسەرێکی کوردەوە نووسرابێت.

دووەم - نووسەر ئازاد و سەرپشکە لە هەڵبژاردنی هەر "چیرۆک و داستان و بەیت و یان رۆمانێک" یان هەر دەقێکی ئامادەکراو بنوسێتەوە.

سێیەم - پێویستە نووسەر ئەو دەقەی دەینێرێت بۆ ڤێستیڤاڵەکە پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتەوە بەم شێوازەی کە نووسیوییەتی.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان