گۆرانیبێژ و ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی پۆپ تایلۆر سویفت، ئه‌و بێده‌نگییه‌ی به‌درێژایی ژیانی پیشه‌گه‌ریی هه‌بووه شكاندی و پشتگیری خۆی بۆ كاندیده دیموكراته‌كانی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی.
تایلۆر سویفت له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئینستاگرام پشتگیری خۆی ده‌ربڕی بۆ پارێزگاری ویلایه‌تی تێنه‌سی "فیڵ برێد سن" بۆ بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی پیران، هه‌روه‌ها پشتگیری خۆشی ده‌رخست بۆ جیم كوپه‌ر بۆ بوون به نوێنه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌میانه‌ی ده‌نگدانه‌كاندا هه‌میشه بێده‌نگییه‌ك له‌لایه‌ن گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانه‌وه به‌دی ده‌كرا به‌رانبه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی و خۆیانی لێ به‌دوور ده‌گرن، به‌ڵام تایلۆر سویفت ئه‌م بێده‌نگییه‌ی شكاند و گوتی، "چیتر دوودڵ نیم له‌وه‌ی ده‌نگی خۆم هه‌ڵبڕم و به‌ئازادانه باسی ئه‌و كاندید و لایه‌نانه بكه‌م كه زۆرترین به‌ها باشه‌كان ده‌پارێزن".
شایه‌نی باسه له پۆسته‌كه‌یدا تایلۆر سویفت گوتی، "بۆ هه‌میشه ده‌نگدانم له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كام كاندید تێده‌كۆشێت بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و پارێزگاریكردن لێیان كه من بڕوام وایه هه‌موومان شایه‌نمانه له‌م وڵاته‌دا. بڕوام به مافه‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان هه‌یه. پێم وایه ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ی هێشتا ده‌یبینین له‌م وڵاته‌دا به‌رانبه‌ر ڕه‌شپێست و خه‌ڵكه ڕه‌نگ جیاوازه‌كان سامناك و قێزه‌ون و به‌ربڵاوه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌رچه‌نده ڕكابه‌ری "فیڵ برێدێسن" ژنه، ئه‌م ده‌نگی پێ نادات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارشا بلاكبێرن پێشتر ده‌نگی دژنی یه‌كسانی ژنان داوه و ئه‌ویش ئاماده نییه ده‌نگ به‌یه‌كێك بدات كه ئاره‌زووی نه‌بێت تێبكۆشێت له پێناو هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا.
وشه/ محه‌مه‌د شابان