دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، تیمێكى لێكۆڵه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له توركیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه ونبووه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ئاشكراكردنى چاره‌نووسى رۆژنامه‌وانه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ دووپاتى كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێرى دۆسیه‌ى جه‌مال خاشوگچى ده‌كات، كه رۆژنامه‌نووسێكى سعوودیه و له ئیسته‌نبوڵ ونبووه.
تره‌مپ ئاشكراى ده‌كات تیمێكى لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌رانى سعوودیه و توركیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
به‌پێى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه له
RT رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تى، "خاشوگچى چووه‌ته ناو كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، ئێمه له ئاشكراكردنی چاره‌نووسى نزیك بووینه‌ته‌وه".
چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ تێپه‌ڕنه‌بوو، كاتێك ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركی له‌سه‌رزارى چه‌ند دیپلۆماتكارێكى تورك ره‌تى كرده‌وه، تیمی لێكۆڵه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شدار بن.
دووى ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوگچى بۆ راپه‌ڕاندنى هه‌ندێك كاروبارى پێوه‌ست به هاوسه‌رگیرى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ى له ئیسته‌نبوڵ كرد، به‌ڵام دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ونبوو.
به‌رپرسانى توركیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه خاشوگچى له‌ناو كونسوڵخانه‌كه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى سعوودیه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن له باڵه‌خانه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ون بووه.