خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان، وێنه‌یه‌كی نوێیخۆیى بڵاو ده‌كاته‌وه و تووشى ڕه‌خنه‌ى زۆر ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى حه‌ز به ته‌نیایى ده‌كات.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی:"توند.. توند، دەرگاكەت داخە، دڵیشت، هەموو تەمەنت، هەموو ژیانت، ماڵەكەت پڕبێ لە تەنیایی، هێندەی ساتێك نزیكی لە مرۆڤ ئازارت پێ ناگات.
ئه‌م قسانه‌ى شاراش دواى ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هاوسهرهكى بڵاو كردبوویه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كردبوو كه ئه‌و قهدهرىییهتى و هه‌وادارانى بۆیان لێكدایبوویهوه كه مه‌به‌ستى له‌و قسه‌یه ئه‌وه كه حه‌ز بەبوونى ناكات، به‌دواى ئه‌وه شارا وێنه‌كه‌ى له پێگه تایبه‌تییه‌كانى لابرد.
دواى سه‌ردانكردنى بۆ شارا هه‌ولێر و گۆڕینى شوێنى ژیانى و تێكه‌ڵ بوونى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بڕاند و سپۆنسه‌رى نوێ، شارا ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.