ناعۆم چۆمسكى كه به یه‌كێك له بیرمه‌نده گه‌وره‌كانى دنیا داده‌نرێت، له‌سه‌ر كورد هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان و ده‌ڵێ " پێوه‌رى ئه‌ردۆغان بۆ تیرۆر دووفاقییه، ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد رێسواى ده‌كه‌ن، خۆشى هاوكارى به‌ره‌ى نوسڕه ده‌كات".
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى به‌شێك له‌و نووسینه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى دنیا ناعۆم چۆمسكى له‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى نووسیوه و به"دیكتاتۆر" وه‌سفى ده‌كات.
له به‌شێكى نووسینه‌كه چۆمسكى ده‌ڵێ "ئه‌ردۆغان به چه‌ندان شێوازى هاوكارى داعشى كردووه، خۆشى پاڵپشتى به‌ره‌ى نوسڕه‌ى كردووه، كه هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ داعش نییه، دواتر دێت هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى دژى كورد ئه‌نجامى داوه، ریسواى ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه پێویستى به سه‌رنج هه‌یه؟".
چۆمسكى باس له‌وه ده‌كات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان "دیكتاتۆر خه‌ونه‌كانى خۆیه‌تى" بۆ مانه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات له ته‌واوى ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه توركیا به‌ره‌و دیموكراسى ناویه‌تى.
دواتر له به‌رانبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ى كورد له باكورى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه، چۆمسكى ده‌ڵى " له‌به‌دبه‌ختى، ئه‌وانه‌ى له رۆژئاوا له دژى سته‌مى ئه‌ردۆغانن زۆر لاوازن، بۆیه‌ش ئاستى توندوتژى وه‌حیشگه‌رانى توركیا له باشوورى رۆژهه‌ڵات هه‌ڵكشاوه و به پێى قسه‌ى چاودێران هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو نییه".
ناعۆم چۆمسكى یه‌كێكه له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفه ناسراوه‌كانى دنیا، ئه‌و له‌ساڵى 1928 له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.