هێمن حەمیدی گۆرانیبێژى لاو، ماوه‌یه‌كى زۆره له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژیت و هیچ به‌رهه‌مێكى هونه‌رى نوێى نییه، لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لەسەر وێنەکەی سبیل جان لێی گیرابوو، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام روونكردنه‌وه‌ى داوه.
هێمن حەمیدی گۆرانیبێژى لاو له‌و باره‌یه‌وه نووسیوویه‌تى: "19 ساڵ پێش ئێسته لە کەناڵی pro7ی ئەڵمانی لە شاری هامبۆرگ بانگهێشت کراوم، کە بە یەکێک لە باشترین پۆترێت کێشەکانی ئەوکات هەڵبژێردرام، زۆر بەداخەوە سایتێک دوو ڕۆژ پێش ئێسته پۆستێکی لەسەر من بڵاوکردووەتەوە کە گوایە من وێنەکێش نیم و لە پاریس کەسێکی هیندی ئەو تاوبلۆیەی سبیل جانی بۆ کێشاوم، لەکاتێکدا من لە ساڵی 2002 ه‌وە پاریسم نەبینیووەتەوە ئەو خەڵکەیش بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان هەبێت هەرچی جنێوی ناشرینە لەکۆمێنتا دایانناوە، ئیتر من نازانم دڵی چیم بە کوردبوونی خۆم خۆش بێت".
جێى باسه، ماوەیەک لەمەوبەر هێمن حەمید ده‌نگۆیى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه، کە لەلایەن خانمە هونەرمەندى ناودارى تورك سبیل جانەوە بانگهێشتی ئێوارە خوانێک کراوە، ئەویش بەوبۆنەیەوە تابلۆی سبیل جانی وەکو دیاری پێشکەش کردبوو، دواتر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه هێمن خۆیى ئه‌م تابلۆیه‌ى نه‌كێشاوه و به پاره‌كه‌سێكى تر بۆیى كێشاوه.
هێمن حه‌مید یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کوردستان کە ماوەیەکی زۆرە لە دەرەوەی وڵات دەژی و چەند کلیپێکی هەیە، جگەلەوەیش هۆنراوە دەنووسێت و بەشێک لە گۆرانیبێژەکان به‌رهه‌مه‌كانیان كردووه به گۆرانی.