مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕۆژى دووشه‌می ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى كاندید كرا بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بهێنێت.
چاودێرانى سیاسیی پێیان وایه مه‌سروور بارزانى به‌هۆى ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه‌تى و پشتیوانى له‌لایه‌ن پارتى و سه‌رۆك بارزانییه‌وه، ده‌توانێ ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ ببێته‌وه. وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌گه‌رى دروستبوونى مه‌ترسیی ته‌ناهیی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و به‌پێى ئه‌زموونى چه‌ندان ساڵى ڕابردوو له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى كوردستان، ده‌توانێ ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه.
تا ئێسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى ده‌كه‌ن بۆ كاندیدكردنى مه‌سروور بارزانى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان. یه‌كێتى كه هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى پارتییه له‌گه‌ڵ كاندیدكردنى مه‌سروور بارزانى پیرۆزبایى ئاراسته كرد.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى، به"وشه"ى گوت، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتى پشتیوانى ته‌واوى كاندیده‌كه‌ى پارتى ده‌بن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و رای گه‌یاند "پیرۆزبایى له مه‌سروور بارزانى ده‌كه‌ین". هاوكات ئومێدى خواست حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان له ئاستى داخوازى هاووڵاتییاندا بێت.
مه‌سروور بارزانى له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بووه، به بڕواى چاودێرانى سیاسیی ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له دروستكردنى سه‌قامگیرى له باشوورى كوردستاندا هه‌بووه، وه‌ك یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى به سه‌ختى ڕووبه‌ڕووى تیرۆریستانى داعش بووه‌ته‌وه و ڕابه‌رى تێكشاندنى تیرۆریستان بووه.
د. میران محه‌مه‌د مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى كۆمه‌ڵناسى سیاسیی، بۆ "وشه" گوتى، كه‌سایه‌تیى مه‌سروور بارزانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له ناوه‌وه ڕوونه، به‌هۆى كاره‌كانیشیه‌وه كوردستان له ڕابردوو له دۆخێكى جێگیر و سه‌قامگیردا بووه كه ئاسایش پارێزراو بووه، ده‌كرێ ئه‌وه بكرێ به پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مه‌سروور بارزانى ده‌توانێ له داهاتوودا سه‌لمێنه‌رى هه‌ندێك كرده‌وه‌ى تر بێت و گۆڕانكارى ڕیشه‌یى له كوردستاندا بكات.
د. میران پێى وایه كه هێز ده‌توانێ گۆڕانكارى و چاكسازى له كوردستان بكات و ئه‌وه‌یش له مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى كوردستان ده‌بینرێ. ئه‌و گوتى "خه‌ڵك دادپه‌روه‌رى ده‌وێت و ئه‌وه‌یش ده‌كرێ له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه دابین بكرێ".
هاوكات گه‌وره مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعی له لبنان و عێراق پێى وایه مه‌سروور بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكێكی نموونه‌یی و حكوومه‌تی تۆكمه بنیات ده‌نێت بۆ كوردستان.
شێخ فازڵ ئه‌لبه‌دری یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له لبنان و عێراق كه ئێسته نووسینگه‌كه‌ی له نه‌جه‌فه، ڕای گه‌یاند، "كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مانای به‌هێزبوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات و پێم وایه كوردستان هه‌نگاوێكی نوێ و نه‌بینراو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له گه‌شه‌كردندا".
زیاتر گوتی، "مه‌سروور بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكێكی نموونه‌یی و حكوومه‌تی تۆكمه بنیات ده‌نێت له كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی ئێسته‌ی ناوچه‌كه پێویستی به كه‌سێك هه‌یه خه‌ڵك گوێی بۆ بگرێت و رابردووی پاك بێت و له كاری سیاسی خراپ تێوه نه‌گلابێت".
له‌سه‌ر ئاستى پێكهاته‌كانى كوردستانیش ماجید بازرگان سه‌ركرده‌یه‌كى توركمانی له هه‌رێمى كوردستان، ئومێدى ئه‌وه‌ى هه‌یه به وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه، دۆخى پێكهاته‌كان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
بازرگان بۆ "وشه" گوتى، له ڕابردوویشدا داوامان كردووه پێكهاته‌كانى كوردستان بڕیارده‌رى سه‌ره‌كى و هاوبه‌شی راسته‌قینه بن له حكوومه‌تى كوردستان. پێمان وایه كه له كابینه‌ى داهاتوو داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى توركمان دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته ئیتر وه‌ك نه‌ته‌وه سه‌یرى توركمان بكرێ و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گوێ به داواكارى توركمانه‌كان بگرن.
ماجید بازرگان كه ئه‌ندامى خولى پێشترى په‌رله‌مانى كوردستان بووه، ڕوونى كرده‌وه كه بڕیاردان بۆ دانانى مه‌سروور بارزانى له پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، هه‌نگاوێكى گرنگه و ده‌بێته هۆى به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى له كوردستان.
به‌ڵام چاودێرێكى سیاسیی دانانى مه‌سروور بارزانى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به جۆرێكى تر لێك ده‌داته‌وه و پێى وایه، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه و یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كانیش بۆ دیاركردنى مه‌سروور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌یه.
مه‌سروور بارزانى كه به‌داعشبه‌زێن ناسراوه و له ڕابردوو هه‌نگاوى ڕژدى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان ناوه، ئێسته جارێكى تر به وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن بۆ داهاتوو هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى كرده‌ى تیرۆریستى و په‌لاماره‌كانیان بێته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی سیاسه‌توان و سه‌ركرده‌ی دیاری كوردستان بۆ "وشه" شى ده‌كاته‌وه كه دانانی مه‌سروور بارزانی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر له داهاتوو ناسه‌قامگیری ڕوو بكاته ناوچه‌كه، ئه‌و كاریگه‌ریی خۆی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نائارامییه‌كان له‌سه‌ر كوردستان دابنێت.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "ده‌كرێ له داهاتوو هه‌نگاوى گرنگتر له سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى كوردستان ببینرێت به‌تایبه‌ت له‌ڕووى سیاسیی و ئابوورییه‌وه".
هاوكات د. سه‌لام زوبێدی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی مه‌سائی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگه‌یاندن له عێراق، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه دیاركردن و كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه.
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێت، "سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی كاتێك هه‌ڵیانبژاردووه، زانیویه‌تی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان و باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق و ڕووخاندنی گه‌نده‌ڵی، كه‌سایه‌تیی مه‌سروور بارزانی گرنگه".
د. سه‌لام ده‌ڵێت، مه‌سروور بارزانی وه‌ك گه‌نجێك شایسته‌ترین كه‌سی سیاسییه كه هه‌ڵبژێردراوه له هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ ماڵی سوننه و شیعه هه‌یه.
"ئێمه وه‌ك چاودێرانی سیاسیی عه‌ره‌بی دۆخی عێراق، پێمان وایه مه‌سروور بارزانی ئارامی بۆ ناوچه‌كه و ئاشته‌وایی له‌ناو ماڵی كورد و حزبه سیاسییه‌كان دروست ده‌كات". د. سه‌لام واى گوت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌هێزه و مه‌سروور بارزانی ئه‌و كه‌سه شایسته‌یه كه له ڕابردوو تێوه‌گلاوی هیچ گه‌نده‌ڵییه‌ك نییه، بۆیه ئه‌و ده‌توانێ چاكسازی ڕیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان بكات و كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراقیشه‌وه هه‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆچوونى جیاوازى له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى كوردستان هه‌یه و پێى وایه، پێشتر مه‌سروور بارزانى سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه ده‌كرێ له داهاتوویشدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى بكرێن به بنه‌ما بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به"وشه"ى گوت، "مه‌سروور بارزانی له ڕابردوودا له ته‌واوی كاره‌كه‌ی خۆی سه‌ركه‌توو بووه و توانیویه‌تی ئه‌ركه‌كانی خۆی به باشی جێبه‌جێ بكات، بۆیه ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی مه‌سروور بارزانی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه كه "به‌گوێره‌ی یاسا له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه، مه‌سروور بارزانى مافی خۆیه‌تی كاندید كراوه، وه‌ك گۆڕان هیوادارین به فۆڕمێكی تازه و كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار پێكبهێنێت و له ئاست داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بێت". هه‌روه‌ك داواى كرد "كارئاسانی بۆ لایه‌نه‌كان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و به‌شداری حكوومه‌تیان پێ بكرێ".
به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان گوتى، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگه‌یه‌كی ته‌ناهیی كردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆ حكوومه‌تیش ئاسان ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه سكرتێرى حزبى به‌یت نه‌هرێن، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌سروور بارزانى بۆیه دێته پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى خه‌ڵك بكات و هه‌نگاوى گرنگ بۆ پێشوه‌چوونى پێكهاته‌كانیش ده‌نێت.
رۆمیۆ هه‌كارى، بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بڕیارى كاندیدكردنى مه‌سروور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كوردستان، بڕیارێكى ئه‌رێنییه و ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان پشتگیریى ده‌كه‌ن، چونكه ئومێدى ئه‌وه هه‌یه هه‌نگاوى زیاتر بچینه پێشه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه كه مه‌سروور بارزانى كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسیی گرنگه و بۆ ئه‌وه‌یش دێته سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت تا خزمه‌تى هاووڵاتییان بكات. هه‌كارى به پێویستى زانى "په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئێسته كاندیدى سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیران دیار كراوه".
وشه/ محه‌مه‌د شێخ بزێنى و سه‌رخێڵ هاشم