ئەم مانگە مووچەیەكی قەرەبوو بە فەرمانبەران دەدرێت

:: AM:10:45:06/12/2018 ‌
لە داواكارییەكی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، داوای مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵیان كردووە لەگەڵ ناردنیشی، ئەوا دەتوانرێت مووچەیەكی تری زیاتر بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی كانوونی یەكەم، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەغدا بۆ هەر مانگێك ٣١٧ ملیار دینار دەنێرێت، بەڵام مووچەی سێ مانگی نەناردووە كە مانگەكانی تشرینی یەكەم و دووەم و كانوونی یەكەمن بە ناردنی مووچەیەكی تر دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، تا ئێستە بەغدا وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە و ئەگەر مووچەی سێ مانگەكە بەسەریەكەوە بنێرێت، ئەوا وەزارەتی دارایی لە كۆتایی ئەو مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەیەكی تر دەدات.

ئاشكرای كرد، هۆكاری ئەوەی كە تا ئێستە بڕیار لەسەر پاشەكەوتكردنی مووچەی ئەو سێ مانگە نەدراوە، ئەوەیە كە بەغدا وەڵامی داواكارییەكەی نەداونەتەوە و چاوەڕانی وەڵامی بەغدا دەكرێت.

لە هەرێمی كوردستان لە دوێنێوە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەستی پێ‌ كردووە و تا 24ـی مانگ بەردەوام دەبێت.



وشە - رامیار جەواد