یه‌نس ستۆلتنبێرگى سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ داواى له بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانى ئه‌فغانى كرد دانووستاندن له‌گه‌ڵ كابول بكات و كۆتایى به‌جه‌نگى 17 ساڵه‌ى ئه‌فغانستان بهێنێت.
له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى ناتۆ له برۆكسل یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ناتۆ داواى له بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان كرد ده‌ست بهدانووستاندن بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى كابول.
هاوپه‌یمانى ناتۆ هاوشێوه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵى ئه‌وه دایه ئه‌و جه‌نگه له ئه‌فغانستان بوه‌ستێنێ كه 17 ساڵه له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه.
به پێى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه له رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ستۆلتنبێرگ ده‌ڵێ" بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه جه‌نگه‌كه بێ مانا بووه، هیچ شتێكى به‌رهه‌م نابێت كاره‌ساتى زیاتر نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشێت".
ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌تى پاكستان ئاشكراى كرد، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كى بۆ عیمران خانى سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان ناردووه و داواى لێ ده‌كات له گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌كانى ئه‌فغانستان هاوكارى بكات.
به‌ڵام به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان هه‌ر گفتوگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌تى كابول تێیدا به‌شداربێت و ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه راسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێ دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.