ئه‌مڕۆ شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌رپرسێكى ناو بزووتنه‌كه‌یش ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى جیاواز ده‌بێت و ئه‌نجامى ده‌بێت.
دوێنى شاندى پارتى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان له سلێمانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكى كورت بڵاو كرایه‌وه ئاماژه به‌وه كرا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
میدیاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوى كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنى پارتى و یه‌كێتى نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و یه‌كێتى پۆسته‌كانى كه‌ركووك و به‌غداى له‌گه‌ڵ ڕَێككه‌وتن له‌سه‌ر حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان تێكه‌ڵكردووه و پارتى ئه‌وه‌ى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له ناو گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان گۆڕان و پارتى پێچه‌وانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌بێت.
چالاكى موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى تاوتوێى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌كات و به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه گۆڕان ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌رنامه‌ى هه‌یه‌تى له چوارچێوه‌ى حوكمڕانى جیبه‌جێ بكات.
پارتى 45 كورسیی په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه و ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانى له ئه‌ستۆیه، هاوكات مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كاندیدى ئه‌و حزبه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى كوردستان.