به‌هۆی ئه‌و جلوبه‌رگه نامۆیه‌ی له ئاهه‌نگێكدا پۆشیبووی، چه‌ندان وێنه‌ی هه‌یفا وه‌هبی گیران و بڵاو كرانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو میدیاكان دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناسراوی لبنانی، له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا له نمایشێكی جلوبه‌رگدا ده‌ركه‌وت، به‌هۆی ئه‌و جلوبه‌رگه نامۆیه‌ی پۆشیبووی، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد.
هه‌یفا له‌و نمایشه‌دا كراسێكی كورتی خه‌تخه‌تی له‌گه‌ڵ پاڵتۆیه‌كی درێژی گه‌وره‌ی زه‌رد پۆشیبوو، هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌دا چاویلكه‌ی كردبووه چاوی و دیمه‌نێكی نامۆی به خۆی به‌خشیبوو، بۆیه ستایل و وێنه‌كانی له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگیان دایه‌وه.
ئه‌و جلانه‌ی هه‌یفا له ئاهه‌نگی نمایشكردنی جلوبه‌رگی "Keti Chkhikvadze" پۆشیبووی، له‌گه‌ڵ پێڵاوێكی ستیلی به‌رز ڕێك خرابوو، به‌مه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندان هه‌وادارییه‌وه ده‌ستخۆشی لێ كراوه و به مۆدێلێكی جوانیان دانا.
هه‌یفا وه‌هبیی گۆرانیبێژ، ئه‌كته‌ر و نمایشكار كه له ساڵی 1976 له شاری به‌یرووتی لبناندا له دایك بووه، له بواری گۆرانی و نواندن و نمایشكاریدا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته، خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه و له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداریی كردووه، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپیشدا ساز كردووه.