یاریدەدەری شاجوانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و ڕاى دهگهیهنێت، وەك ژن دەبێت چاوەڕانی هەموو شتێك بكەین كه ڕووبهڕوومان ببێتهوه.
ئەمڕۆ شەموو 26ـی كانوونی دووەم، كارێز بەرزنجی یاریدەدەری شاجوانی كوردستان لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردووەتەوە تێیدات هاتووە، پێش ئەوەی وەك ژنێك خۆم كاندید بكەم پێیان گوتم ئەگەر بتەوێت ناوبانگ پەیدا بكەی دەبێت بەهێز بیت.
یاریدەدەری شاجوانی كوردستان ئاشكرای كردووە، بڵاوكردنەوەی ئەو شتەی/ ڤیدیۆیهك بهناوى كارێز له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاو كراوهتهوه/ سوپڕایز و جێی گومان نەبوو، چونكە وەك ژن دەبێت چاوەڕانی هەموو شتێك بكەیت و ئەو كارانەی بۆ من كراوە واناكات ڕابكەم، بەڵكو زیاتر بەردەوام دەبم.
كارێز قوتابی قۆناغی دوانزەیەمی ئامادەیی خەڵكی شاری هەولێر كاندیدی شاجوانی كوردستان بوو و دواتر وەك یاریدەدەری شاجوان دیاری كرا.