ئه‌گه‌ر چى بڕیاره گۆرانیبێژ میران عەلی، لە نوێترین چالاکییدا لە ڕۆژی خۆشەویستی "ڤالانتانین" له باخى چاڤیلاند کۆنسێرتی خۆشەویستی ساز بكات، به‌ڵام هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه كه خۆیشت له كۆسێرتهكه دڵنیا نیت به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر بۆ هیچ هونه‌رمه‌ندێك ته‌ناهى ناوچه‌كه نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆیه له پێگه فه‌رمییه‌كانى خۆى كه‌مترین ڕێكلامى بۆ كردووه.
کۆنسێرتەکە لە ڕۆژی پێنجشەم 14ی شوبات، سه‌عات چواری ئێوارە وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه بڕیاره لە کەشێکی ئارام و پڕسۆزدا بە ئاماده‌بوونى میران عەلی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژى جیهانى خۆشه‌ویستى، لە ڕۆژی ڤالانتایندا کۆنسێرتهكهى ئه‌نجام بدات.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر چه‌ندان كۆنسێرت له باخى چاڤیلاند بۆ هونه‌رمه‌ندان ڕێك خرابوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه كێشه‌ى له‌سه‌ره و ماف و پشكى هاووڵاتیانى خواردووه هیچ كاتێك كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان له‌و شوێنه سه‌ركه‌وتوو نابێت و هونه‌رمه‌ندان به‌و شوێنه دڵخۆش نیین كه كۆنسێرتى لێ بكه‌ن.
میران عه‌لى یه‌كێكه له گۆرانیبێژه لاوه‌كان و خاوه‌ن ده‌نگێكى تایبه‌ته و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌مه و یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانى له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژى كورد كه‌مال محه‌مه‌د بڵاو كردووه‌ته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندى لاوى كورده گۆرانییه تازه‌كانى نزیكه‌ى 2.5 ملیۆن بینه‌رى هه‌یه له پێگه تایبه‌ته‌كانى، له ساڵی 1995 لەدایکبووە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2.