له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له 10 پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییان له گوند و ناوچه‌كان ڕووخاون، هه‌روه‌ها به‌شێكی شه‌قام و ڕاگره‌كان ڕووخاون و زیانی زیاتر له 10 ملیۆن دۆلاری به‌رناوچه‌كه گه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له خراپی شه‌قام و شه‌قامه‌كانی سنووری سلێمانی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ڕێیه‌كانی سلێمانی بۆ گه‌رمیان و سلێمانی بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، سه‌ره‌ڕای خراپبوونیان، له‌لایه‌كی تره‌وه باران و لافاو دۆخی شه‌قامه‌كانی زیاتر خراپتر كردووه. به‌رپرسێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، كێشه بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارانێكی زۆر باریوه و دروستبوونی لافاو له دوو مانگی ڕابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه دروست بووه، زیانێكی زۆری مادیی به‌ر شه‌قام و پرد و ڕاگری شه‌قامه‌كان گه‌یاندووه، پێویستیان به دابینكردنی پاره و بودجه‌ی خێرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرد، دوو پردی په‌ڕینه‌وه كه هاتوچۆی هاووڵاتییان و نێوان گونده‌كان به یه‌كتر ده‌به‌ستنه‌وه له قه‌ندیل به ته‌واوی ڕووخان، هه‌روه‌ها به‌شێك له شه‌قامه‌كان خراپ بوون یان ڕۆچوون و پێویستیان به بودجه هه‌یه تا چاره‌سه‌ر بكرێن. چه‌ند پردێكی تریش له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و شارباژێڕ به ته‌واوی ڕووخاون و كێشه‌ی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه دروست بووه، له چه‌ند شوێنێكیش شه‌قامه‌كان ڕۆچوون و ڕاگری شه‌قامه‌كانیش لافاو تێكی داون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی كراوه بۆ زیانه‌كان، پێویستیان به زیاتر 10 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، به‌تایبه‌تی چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كان و شه‌قامه‌كان، چونكه ڕێی هاتوچۆی هاووڵاتییانن و سنووری گونده‌كان به یه‌ك ده‌به‌ستنه‌وه.
ساڵانه بڕێك پاره له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت بۆ ڕێیه‌كانی سلێمانی، به‌ڵام به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی، هاتوچۆی سلێمانی ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ناكه‌ن كه پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكات بۆ ئه‌وان تا كاری سیانه‌كردنی ڕێیه‌كانی پێ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی زیاتر گوتی، نووسراویان بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كردووه تا به‌زووترین كات پاره و بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بكه‌ن تا ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و پرده‌كان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك هه‌یه وه‌ك بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بڕه‌كه‌ی 80 ملیۆن دیناره، له‌گه‌ڵ پاره‌ی ئه‌و قه‌پانه‌ی له شۆفێران وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌ویش نزیكه‌ی 100 ملیۆن دیناره له مانگێكدا، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه كه‌مه و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نییه چاره‌سه‌ری ئه‌و زیانانه‌ی پێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگانه ئه‌و پاره‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك به‌كار ده‌هێنن.
په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێك له‌و مادانه‌ی كه په‌سه‌ندی كردووه له یاسای بودجه‌ی 2019دا، دابینكردنی زیاتر له 360 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ زیانه سروشتییه‌كان وه‌ك لافاو و ئاگر و بوومه‌له‌رزه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ون.
ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی یاسای ژماره سێی ساڵی 2009ی پارێزگاكان، پێویسته ساڵانه بودجه‌یه‌ك بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كان ته‌رخان بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زیانیان پێ ده‌گات به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌وانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو به‌هۆی لافاوه‌وه، وه‌ك ڕاپۆرتی لیژنه ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كراون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌بوو كه بودجه نه‌بووه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه په‌رله‌مانی عێراق دابینی كردووه بۆ زیانه سروشتییه‌كان، پشكی كوردستانی تێدایه، پێوه‌سته به پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، ئایا خه‌رجی ده‌كه‌ن یان نا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی بارانی زۆر و لافاو به‌ر سنووره‌كه كه‌وتوون، زیانی گشتین واته پێوه‌ندی به شه‌قام و ڕێگه‌وبان و پرده‌كان هه‌یه، زیانی ماڵه‌كان زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نن و له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێ حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌زووترین كات پاره بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ته‌رخان بكه‌ن، چونكه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان هه‌یه.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی