بەپێی
دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە
پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، بەهۆی پشووی بازاڕی بۆڕسە نرخی دینار و زێڕ جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەم 10ی شوبات ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 313 دۆلار
خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ
"وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 24: 253 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 21: 222 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی
عەیار 18: 190 هەزار دینار
پێویستە
بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و
لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
دیاریكردنی
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 313 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 119 هەزار
و 800 دینار دەستنیشان كراوە.
نرخی دراو
نرخی دراو
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری
ئەمەریكی: 119 هەزار و 800 دینار.
100 یۆرۆ: 135 هەزار و 650 دینار.
100 پاوند:155 هەزار و 150 دینار
100 لیرەی
توركی: 22 هەزار و ٨٥٠ دینار.
100 هەزار
تمەن: 10 هەزار دینار
100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 20 سەنت
100 پاوند: 129 دۆلار و 39 سەنت