له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌لایه‌ن ستافی گه‌ردوونناسانی "ناسا"وه گیراوه تێیدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كه‌ن كه چه‌ندان ساڵه ده‌یانه‌وێت به رێگه‌ی زانستی بۆ خه‌ڵكی شیی بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین دۆزینه‌وه‌ی ناسا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای ناسا له ڤیدیۆیه‌كدا كه به سیسته‌می "360" پله‌یی گرتوویه‌تی تێیدا ده‌بینین كه ده‌زگاكه له‌سه‌ر مه‌ریخ چه‌ند شوێنێكی دیار كردووه كه وه‌ك ده‌ریاچه‌یه‌كی بچووك وایه و ئاوی لێیه.
ئه‌م ده‌زگایه و چه‌ندان ده‌زگای گه‌ردوونناسی تر ئه‌مه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له‌سه‌ر مه‌ریخ ئاوی لێیه، تا ئه‌مرۆ ناسا به وێنه و ڤیدیۆییه ئه‌م نهێنییه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكانێكی زۆر و هه‌وادارانی گه‌ردوونناسیی.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ر به حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.