ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێكه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان بێ به‌رێوه‌به‌ره، ئه‌وه‌یش دواى مردنی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی پێشووى به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند كاندیدێكی جیاواز هه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، "هه‌ریه‌م شێرزاد كه‌ریم، سه‌ید عه‌دنان گه‌رمگی، دانا حه‌مه‌ئه‌مین، خه‌لیل ئه‌حمه‌د، ئیدریس ژاڵه‌یی، سامان وه‌هاب" كاندیده‌كانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ر.
پێشتر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه "عه‌بدوڵا محه‌مه‌د سلێمان" به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان كۆچی دوای كرد و له‌و كاته‌وه ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه هیچ كه‌سێكی بۆ دانه‌ندراوه.
ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی له یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، "له دوای مردنی به‌رێوه‌به‌ری پێشتری ئه‌وقاف به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تیه‌كه‌مان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت".
زیاتر گوتی، "رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه زیاتر بۆ كاروباری ئاینی و رێكخستنی كاروباری مامۆستایانه و پێوه‌ندی به ئه‌وقافه‌وه و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه".
لای خۆیه‌وه سه‌باح محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت به "وشه" ڕاگه‌یاند "هێشتا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه ده‌بات و تا ئێسته‌یش هیچ فه‌رمانێك ده‌رنه‌كراوه بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر به فه‌رمی".
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی