خواردنی له‌فه‌ی شاورمه یه‌كێكه له‌و ژه‌مه خۆراكییانه‌ی كه له زۆربه‌ی وڵاتان ناوداره و بازاڕێكی گه‌رمی هه‌یه. بۆ یه‌كه‌م جار پیاوێكی تورك به دنیای ناساندووه.
له‌فه‌ی شاورما كه به توركی به
ceverem سیڤیرم ناسراوه، بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن پیاوێكی تورك به ناوی قه‌دیر نۆرمان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ساڵی 1973 به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچی كردووه، له‌وێ له‌به‌رده‌م باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی شاری به‌رلیندا شاورمای فرۆشتووه.
دواتر ئه‌م له‌فه‌یه به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و بازاڕێكی زۆری له دنیای خۆراكدا په‌یدا كردووه، ئێسته به ده‌یان شێواز و تام و ناوی جیاجیا له چێشتخانه و دووكانه‌كانی خواردنی خێرادا ده‌فرۆشرێت.
ماڵپه‌ڕی لبنان٢٤ ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، شاورما ده‌بێت له‌سه‌ر ئاگرێكی كز ئاماده بكرێت و به‌وه‌ش تایبه‌ت و ناسراو كراوه، كه ده‌بێت له‌فه‌كه به نان بپێچرێته‌وه و بڕێكی باشیش سیر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت.