گۆرانیبێژى لاوى كورد باوان موراد نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "ئێوارە هات" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتوب بڵاو کردەوە تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 2,363 بینه‌رى هه‌بووه. .
باوان موراد له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویەتی، "(ئێوارە هات) نوێترین بەرهەمی منە و دوابەدوای ئەمە بەرهەمەش کاری ترم دەبێت، میکس و ماستەرینگی لەگەڵ موزیکەکەی لەلایەن سیامەك فەخێزادەوە کراوە، شایەن پێپلی دەرهێنانی بۆ کردووە، کارەکانی تری لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کراوە".
ئەمە دووەم بەرهەمی ئەم گۆرانیبێژەیە و وەك خۆى ئاماژەی پێ کردووە بەرهەمی نوێی ئامادەیە و لە داهاتوودا گۆرانیی تریش بڕیاره بڵاوبکاتەوە.
باوان موراد یه‌كێكى له گۆرانیبێژه لاوه‌كانى كورد ماوه‌یه‌كى هاتووه‌ته نێو دانیاى هونه‌رى چه‌ندان به‌رهه‌مى بڵاو كراوه‌ى هه‌یه و بڕیاره به‌منزیكانه به‌شێكى له به‌رهه‌مه‌كانى بڵاو بكاته‌وه، زیاتر به‌شدارى ئاهه‌نگه‌كانى لایف میوزیك ده‌كات.