چهند ڕووناكبیر و ڕۆشنبیر و هونهرمهندانى كورد له تاراوگه به شێوهیهكى فهرمى گرووپی هونەری كوردی نێرگز - ئێرلەندایان دامهزراند و مۆڵەتی فەرمییان بۆ ئهنجامدانى چالاكى بهفهرمى لەو وڵاتە وەرگرتووە و بەمنزیکانە له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانى گرووپهكهیان ڕادەگەیەنن.
ئهمڕۆ ههینى 15ى شوبات، هیوا وەهاب لە دەستەی دامەزرێنەرانی گرووپەکە له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیویهتى: "ئێسته گرووپەکە لە ئیرلەندا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە و لە ڕۆژی 20ی شوباتدا لە کۆنفرانسێکدا ڕادەگەیەنرێت، گرووپەکە لەلایەن هەریەکە لە بهنده و هەڤاڵ کوردی یەوە لە یهكی کانوونی دووەمی ئهمساڵ لە ئیرلەندا دامەزراوە، پێشبینی دەکهین له ڕۆژی 20ى شوبات لە کاتی ڕاگەیاندنیدا چەند کەسێکی تر بێنە ناو گرووپەکەوە".
بهپێى زانیارییهكانى "وشه" گرووپی هونەری كوردی نێرگز - ئێرلەندا، کاروچالاکییەکانیان خۆی لە ڕێکخستنی کاری وهونەریی و فەرهەنگی و ئەدەبیی و کولتوورییدا دەبینێتەوە.
گرووپی نێرگز لە چەند کەسانی خاوەن ئەزموون لە بواری هونەر و کولتووری کوردی پێکهاتووە، هەوڵ و كۆششی ئەم گرووپە خۆبەخشانەیە و بەبێ هیچ ئیمتیازێك کار دەکەن، تەنیا هەوڵ دەدەن بۆ گەشەکردنی زاراوەی کوردی و بوژاندنەوەی کولتووری کوردی. کار بۆ بۆ منداڵانی تاراوگە بەگشتی و بەتایبەت لە وڵاتی ئێرلەندا و ناساندی هونەر و میوزیكی كوردی دوور لە بیرۆکەی تەسکی حزبایەتی، توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ هەر نەهامەتییەک كە ڕوو دەکاتە خاک و خەڵکی کوردستان بێ هیچ جیاوازی ڕەگەزیی و ئاینیی بەلێبوردەیی و دڵێكی فراوانەوە کاری بۆ دەکەن.