شاعیری ناسراوی کورد ئەحمەد محەمەد له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتوب نوێترین کلیپی شیعریی بە ناونیشانی "فرمێسكباران" بڵاو کردەوە.
جێى ئاماژه پێ كردنه، شیعر و خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە ئەحمەد محەمەدی شاعیر خۆی کردوویەتی، میکس و ماستەرینگی لەلایەن چیا مەدەنی بۆ کراوە، ئەم شیعرە لە ڕابردوودا لەلایەن هەردوو هونەرمەند کەمال محەمەد و شیلان عوسمانەوە کراوە بە گۆرانی و ئێستهیش بە شێوازی کلیپی شیعری ئەم شاعیرە نوێ کراوەتەوە و دووبارە بڵاوکراوەتەوە.
هونەرمەند و شاعیر، ئەحمەد محەمەد، ساڵی 1967 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایك بووە، یەکێكە لە شاعیرە ناودارەکان کە چەندان شیعری نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە و خاوەنی دیوان و نامیلکەی شیعرییە، بەشێك لە بەرهەمەکانی لە لایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.