ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كرد و بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتێكى ئاینده چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ و دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ته‌ناهیی و ئەندام پەرلەمانى وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ "سێرگی لاڤرۆڤ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بووه.
كه‌مێك پێش ئێسته مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ره‌وه ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو.
مه‌سروور بارزانى له توویتێكدا نووسیویه‌تى: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بوو، باسى پێوه‌ندییه مێژووییه‌كانى گه‌له‌كانمان كرد، هه‌روه‌ها باسمان له ڕه‌وشى سووریا و ڕێگاكانى زیاددكردنى ئاستى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد".
له‌لایه‌كى تر سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه، سایتى
"securityconference" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌سروور بارزانى نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به داهاتووى كورد له سووریا ده‌ربڕیووه و دووپاتیشى له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتى بۆ قه‌یرانى سووریا كردووه‌ته‌وه، كه گره‌نتى پاراستنى ماف و سه‌لامه‌تى كورد له سووریا له خۆ بگرێت، هه‌روه‌ها بارزانى هانى ڕووسیاى داوه كه ئه‌و ئامانجانه له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه به‌دیبهێنێت.
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک کە پێکهاتوون لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیان.
بڕیاریشه دواتر مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌كه له "فالح فه‌یاز" ڕاوێژكاری ئاسایشی حكوومه‌تی عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كریستیان دیموكراتی ئه‌ڵمانی (سی دی ی‌و) كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانییه کۆبێتەوە.
له ساڵی 1963ەوە ساڵانە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکیشە بۆ کەسانی بەرپرس لەو بوارە تاکو بیروڕاکانیان ئاڵۆگۆڕ بکەن و پێوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن كۆنگره‌یه‌كى ساڵانه‌یه و له شارى میونشنى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت و به‌رپرسانى باڵا و شاره‌زایانى ته‌ناهیی وڵاتان به‌شدار ده‌بن، ئەمساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ڕۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوه‌ده‌چێت و ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لە پرسە گرنگەکان.