كەشناسی هۆشداری ده‌دات

:: PM:06:40:15/02/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیەند، تەوژمێكی چڕ لە هەورە تریشقە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

كه‌مێك پێش ئێسته‌ كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستكردەكان تەوژمێكی چڕ لە ھەورە تریشقە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و بووە ھۆی بارینی تەزرە.

كەشناسی ئاشكرای كرد، پێشبینی دەكرێت ئاڕاستەی ڕێرەوی ئەو تەوژمە بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەرچاوە بگرێت و كار بكاتە سەربەشێك لە ناوچەكانی ھەرێم و پێشبینی بارانیش لە ماوەی چەند ساتێكی تر ھەیە لە زۆربەی ناوچەكان.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیەند ئەمڕۆ ھەینی 15ى شوبات، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆکیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.


وشە - محەمەد میران