داعش هەڕەشەی هێرشێكی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر لە ئەمەریكا دەكات

:: PM:07:27:16/02/2019 ‌
هاوشێوەی هێرشە تیرۆریستییەكەی قاعیدە بۆ سەر هەردوو تاوەری ناوەندی بازرگانی جیهانی لە 11ی سێپتێمبەری 2001، داعش هەڕەشەی هێرش كردنە سەر گەورەترین تاوەر لە لۆس ئەنجلۆس دەكات.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە راپۆرتێكدا، ئاماژە بە گروپێك دەكات كە هزری داعشیان وەرگرتووە و وێنەیەكیان بڵاوكردووەتەوە كە "پی جەی میدیا" بڵاوی كردووەتەوە، تەقینەوەیەك لە نهۆی سێیەمی سەرەوەی بەرزترین تاوەر لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكی دەردەكەوێت، ئەمەش وەك هەڕەشەك لێك درایەوە لە ئەگەری هێرش كردنە سەر ئەو شارە.

 لە وێنەكەدا كەسێكی داعشی دەركەوتووە كە جلوبەرگی سەربازی پۆشیوە و ئاڵای داعش بە تەنیشتەوەیە و لە پشتی بە شەوێكی شاری لۆس ئەنجلۆس دەچێت و تەقینەوەكەی نهۆمی سێیەمی سەرەوەی باڵەخانەكەش دەركەوتووە، لەسەر سەرووی وێنەكەش، نووسراوە "ئەمە روودەدات و بەم نزیكانە".

وێنەكە پێدەچێت بە فۆتۆشۆپ دروست كرا بێت كە وێنەی تاوەرێكی بازرگانی 62 نهۆمییە لە لۆس ئەنجلۆس، ئەو هەڕەشە راستەوخۆیە لە ئەمەریكا، لە كاتێكدایە لە 2015 داعش، هێرشی كردە سەر پاریس، بەرپرسانی شاری لۆس ئەنجلۆس ئەوكات هەڵسەنگاندنی وەها هێرشێكیان كردووە كە چۆن چۆنی دەكرێت وەڵام بدرێتەوە و رێگەی لێ بگیردرێت.
 
ماڵپەری "پی جەی میدیا" لەگەڵ وێنەكە، ئاماژەی بەوە داوە كە لۆس ئەنجلۆس لە پیلانەكانی پێشتری داعش بووە، بریان مایكل جەنكینز شارەزای تیرۆر دەڵێ ئەوەی لە لیژنەی پێوەند بە دۆخی تەناهی ناوخۆی كۆنگرێس بیستمان، داعش هێرش دەكاتە سەر ئامانجە ئاسانەكان، گوتی "80%ی ئەو ناوچانەی داعش هێرشیان دەكاتە سەر، ئەو ناوچانەن كە پاسەوانیان نییە یان پاراستنیان لاوازە".

بڵاوبوونەوەی وێنەی هەڕەشەی داعش بۆ سەر شاری لۆس ئەنجلۆس لە كاتێكدایە ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لە دوا مۆڵگەی خۆیدا لە سووریا بەرگری لە مانەوەی خۆی دەكات، دوێنێ هەینی 15ی شوباتیش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی لە لەناوبردنی داعش كرد و رای گەیاند لە 24 سەعاتی داهاتوودا لە سووریا لەناویان دەبەن.





وشە - فه‌رمان سادق