"زه‌وییه‌ك ته‌رخان كرابوو بۆ هۆڵی سینه‌ما، به‌ڵام مزگه‌وتی له‌سه‌ر دروست كرا"
هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامن له نمایشی شانۆیی، به‌ڵام نیگه‌رانن له‌وه‌ی تا ئێسته نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی هۆڵێكی هونه‌ری و شانۆیی، بۆیه ناچارن زۆربه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مێژووی شانۆ له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بۆ زیاتر له نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێك به‌ستێنی گه‌شه‌پێدانی زیاتر نه‌ڕه‌خسێنراوه و له‌م ساڵی 2019دا ئه‌م ناوچه‌یه بێ هۆڵی شانۆ و سینه‌مایه.
خدر محه‌مه‌د شانۆكار و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی نواندنی قه‌ڵادزێ، كه 35 ئه‌ندامی هه‌یه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه خۆبه‌خشانه رۆڵ ده‌بینن، له‌باره‌ی هونه‌ری شانۆ له قه‌ڵادزێ، بۆ "وشه" گوتی، نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆ یان سینه‌ما بۆ نیشاندانی كاره هونه‌رییه‌كانمان، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی شانۆكاره، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی پرۆڤه ده‌كه‌ین، هیچ شوێنێك نییه و ناچار له ماڵی یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه یان ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانی شاره‌كه پرۆڤه ده‌كه‌ین.
خدر ده‌ڵێت، "به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه‌كانمان ئه‌كادیمین و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانن، پێشتریش بودجه‌مان هه‌بوو له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كوردستان، به‌ڵام له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی دارایی، به‌شێكی كاره‌كانمان خۆمان خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌كێشین و به‌شێكیشی لایه‌نی پێوه‌ندیدار و دڵسۆزانی شارۆكه‌كه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی شانۆكاری كچ له تیپه‌كه‌یاندا، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی نواندنی قه‌ڵادزی باسی له‌وه كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی گرووپه‌كه‌یانه‌وه تا ئێسته، كێشه‌ی كه‌می و نه‌بوونی ئه‌ندامی ژنیان نه‌بووه و ئێسته زیاتر له 17 ئه‌ندامیان ژنن.
"تیپی نواندنی قه‌ڵادزێ سه‌ره‌ڕای لاوازی باری ئابووریی، چه‌ندان جار گرفتی جۆراوجۆریشی له كاتی ئیشوكاردا به‌شێوه‌ی جیاجیا بۆ دروست بووه، به‌ڵام كۆڵمان نه‌داوه و له كاری خۆیان به‌رده‌وام بووین". خدر محه‌مه‌د وایگووت.
هاوكات به‌كر مه‌حموود /56 ساڵ/ شانۆكار، ماوه‌ی 41 ساڵه بێ پچڕان له هه‌موو چالاكییه‌كانی تیپه‌كه‌دا به‌شداری كرووه، ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، "چه‌ندان ساڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م له شانۆ به‌رده‌وامین و ته‌نانه‌ت له كاتی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كدا دایكم كۆچی دوایی كرد، له‌پێناو پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌رییه‌كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م پرسه‌كه‌ی دایكمم جێهێشت".
وه‌ك ئه‌م شانۆكاره باسی ده‌كات، به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی تایبه‌ت به چالاكییه‌كانیان، له پرۆڤه‌ی ئاماده‌كاری شانۆیه‌كدا له‌سه‌ربانی ماڵێكی رۆشنبیری‌دا پرۆڤه ده‌كه‌ن و له رووی ده‌روونییه‌وه هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن كاتێك دراوسێكان سه‌یریان ده‌كه‌ن و ناتوانن به باشی راهێنان بكه‌ن.
جیاواز له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان، ژنانی قه‌ڵادزێ زیاتر په‌ره‌یان به كولتووری كوردی داوه و له زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هاوشانی پیاوان جێده‌ستیان دیاره.
لاژه حه‌سه‌ن كچه ئه‌كته‌ری تیپی نواندنی قه‌ڵادزێ كه ماوه‌ی پێنج ساڵه پێوه‌ندی به‌و گرووپه‌وه كردووه، له زۆربه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی گرووپه‌كه‌دا به‌شداری كردووه، به"وشه"ی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ له رێی ئه‌م گرووپه‌وه ببێت به ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌ناوبانگ، بۆیه بێ گوێدانه قسه‌ی ده‌وروبه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌رده‌وام كاری نواندن ده‌كات و خێزانه‌كه‌یشی هاوكاری ده‌كات.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره، ئامانج له دامه‌زراندنی گرووپه‌كه‌یان بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنی شانۆی كوردییه، هه‌روه‌ها كاره‌كانیشیان زیاتر باس له نیشتمانپه‌روه‌ری و خه‌باتی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "كاری هونه‌ریی ئاسان نییه و چه‌ندان ئاسته‌نگم دێته رێ، به‌ڵام به پاڵپشتی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی توانیویه‌تی ئه‌و ئاسته‌نگانه نه‌هێڵێت".
نه‌بوونی هۆڵ له قه‌ڵادزێ، هه‌ر بۆ شاناكۆران نه‌بووه‌ته كێشه، به‌ڵكو بۆ هونه‌ره‌كانی تریش هیچ شوێنێكی گونجاو نییه.
هه‌روه‌ها رێناس محه‌مه‌د هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ له رانیه، به"وشه"ی راگه‌یاند، "نه‌بوونی هۆڵێكی موزیك و تیپێكی موزیك كه به شێوازێكی پڕۆفێشناڵ كار بكه‌ن و بتوانن له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانیان پشتیان پێ ببه‌ستن، بووه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هونه‌رمه‌ندان، به‌تایبه‌ت له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كاندا كه ناتوانن به ئاسووده‌یی چالاكییه هونه‌رییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، یان میوانێكی زۆر بانگهێشتی بۆنه و رێوڕه‌سمه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو و شایسته به میوانان و ئاماده‌بووانی چالاكییه‌كان.
له به‌رانبه‌ردا سه‌ركه‌وت بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیریی رانیه، به"وشه"ی راگه‌یاند، نه‌بوونی هۆڵی شانۆیی، تاكه گرفتی ئه‌م سنووره نییه، به‌ڵكو نه‌بوونی هۆڵێكی سینه‌مایی و هۆڵێكی كوالێتی به‌رزی موزیك و تیپێكی موزیك گرفتی سه‌ره‌كی بواری هونه‌رن و هونه‌رمه‌ندانی نیگه‌ران كردووه و زۆرجاریش ساردیان ده‌كاته‌وه له كاره هونه‌رییه‌كانیان.
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له شارۆكه‌ی رانیه، داوا له لایه‌نی پێوه‌نداری سنووره‌كه كراوه بۆ دابینكردنی زه‌ویی بۆ دروستكردنی ته‌لارێكی هونه‌ری، زه‌وییه‌كه دابین كرا و وا بڕیار بوو له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان هۆڵه‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواتر له شوێنی هۆڵه هونه‌رییه‌كه مزگه‌وت دروست كرا".
"له‌وكاته‌شه‌وه چه‌ندان جاری تر له‌رێی ئیداره‌ی راپه‌ڕینه‌وه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی شیاوی هونه‌ری و سینه‌ماییمان داوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م ته‌نگژه داراییه‌وه نه‌توانراوه داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكرێن" بورهان وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری راپه‌ڕین له ساڵی 2008ه‌وه له سنووری رانیه دامه‌زراوه، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی كاری شانۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و یه‌كه‌مین و ده‌قی شانۆیی له كۆتای ساڵی 1919دا نووسراوه‌ته‌وه، تیپی نواندنی قه‌ڵادزێش له حوزه‌یرانی ساڵی 1984 دامه‌زراوه و خاوه‌نی سه‌دان كاری هونه‌ری و شانۆیی و دراما و كورته فیلم و مۆنۆدرامان و به‌شداری زۆربه‌ی فێستیڤاڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه.
"له كاتی نمایشی شانۆگه‌رییه‌كدا دایكم كۆچی دوایی كرد، له‌پێناو كاره‌كه پرسه‌كه‌ی دایكمم جێهێشت"
وشه/ راپه‌ڕین- شادان به‌كر