لەوانەیە سێ یاریزانی بەرشەلۆنە لە كلاسیكۆ یاری نەكەن

:: PM:12:02:17/02/2019 ‌

سێ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مەترسی دوورخستنەوەیان لە یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا لەسەرە.

یاریی كلاسیكۆی داهاتوو لە رۆژی 2ی مانگی داهاتوو لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 26ی خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: سێ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كە ئەوانیش برێتین لە ئیڤان راكیتیچ و ئەرتۆرۆ ڤیدال و كلیمنت لینگلێت بە هۆی وەرگرتنی كارتی زەردەوە لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی بەلەد وەلید، مەترسی دوورخستنەوەیان لە یاری كلاسیكۆ لەسەرە.

هەریەكێك لەو سێ یاریزانە ئەگەر لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر یانەی سڤیلییە كارتێكی زەردی تر وەربگرن، لە یاریی كلاسیكۆی داهاتوو بەشدار نابن.

یاریی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 25ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی سڤیلییە دەبێت لە رۆژی شەمووی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانچێز پیزخوان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م