یەكێتیی بۆ بڕیاردانی كۆتا كۆ دەبێتەوە

:: AM:11:39:18/02/2019 ‌
بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لە شاری سلێمانی كۆ ببێتەوە و دواین بڕیاری خۆی بدات لەسەر بەشداریكردن لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی شوبات، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات بەمەبەستی هەڵبژاردنی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان و بڕیاردان بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی پەرلەمان.

هاوكاتلەتیفشێخعومەر گوتەبێژییەكێتیبە میدیاییحزبەكەی ڕاگەیاندوە، بڕیارەسەعات سێی پاشنیوەڕۆیئەمڕۆئەنجوومەنیسەركردایەتییەكێتیلەشاریسلێمانیكۆببینەوەبەمەبەستیدیاریكردنیكاندیدیخۆمانبۆپۆستیسەرۆكیپەرلەمانیكوردستان.

گوتەبێژی یەكێتی ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری تێدا دەدرێت.

ئەمڕۆپەرلەمانیكوردستانكۆدەبێتەوەودەستەیسەرۆكایەتیهەڵدەبژێرێت،بەڵامئاستەنگیبەردەمكۆبوونەوەكەتائێستەیەكێتیینیشتمانییكوردستانەكەلەناوخۆیانلەسەركەسێكبۆسەرۆكایەتیپەرلەمانڕێكنەكەوتوون.

تا ئێستە سەرجەم فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان ئامادەییان نیشان داوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەبن، تەنیا یەكێتی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد