ده‌زگاى گه‌ردوونناسى "ناسا" ئاشكراى كردووه، هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌خێراییه‌كى زۆر به‌ره‌و گۆى زه‌وى دێت و سبه‌ى سێشه‌م زۆر له زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى "
سۆمه‌رییه‌نیوز"ى عێراقى ده‌زگاى گه‌ردوونناسى ناساى ئه‌مه‌ریكى هۆشدارى له نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌سارۆكه‌یه‌كى بچووك داوه، كه به‌خێراییه‌كى زۆر به‌ره‌و گۆى زه‌وى دێت.
به پێى زانیارییه‌كانى "ناسا" ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه به خێرایى 48 هه‌زار و959 كیلۆمه‌تر/ له‌سه‌عاتێكدا به‌ره‌و زه‌وى دێت، هه‌سارۆكه‌كه‌یش به 2013 MD8 ناوده‌برێت.
ناسا دووپاتى ده‌كاته‌وه، سبه‌ى رۆژى سێشه‌م 19/ 2 هه‌سارۆكه‌كه ده‌گاته نزیكى زه‌وى.
وه‌ك له ناوه‌كه‌ى دیاره ئه‌م ته‌نه گه‌ردوونییه هێنده گه‌وره نییه، بۆیه به هه‌سارۆكه ناوده‌برێت، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى تا ئێسته هه‌ن، له‌به‌ردێكى گه‌وره پێكهاتووه تیره‌كه‌ى ته‌نیا 85 مه‌تر ده‌بێت.
واده‌ى نزیكبوونه‌وه‌كه‌یشى سه‌عات پێنج و 55 خووله‌كى ئێواره‌یه به كاتى گرێنچ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا هه‌سارۆكه‌كه به‌ر زه‌وى ده‌كه‌وێت، ناسا ده‌ڵێ، زیاتر له چوار ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وى دوور ده‌بێت و تا ئێسته هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ به‌ركه‌وتنى هه‌ساره‌یه‌ك یان هه‌ر هه‌سارۆكه‌یه‌كى تر به گۆى زه‌وى.