زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاری عێراق داوایه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه دووباره هه‌مواری ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق بكرێته‌وه و بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه، موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی سائیروونیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته به یاسا له یه‌ك كاتدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ئێران له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه.
موقته‌دا سه‌در بۆ لاگیری نه‌كردن له هیچ وڵاتێك ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه و پرۆسه‌كه‌یش له‌یه‌ك كات و زۆر بێلایه‌نانه بێت، نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن و هی وڵاتانی تر بمێننه‌وه.
حزبه‌كانی نزیك له ئێران و داواكاری سه‌ره‌كی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته شكستیان هێناوه له ده‌ركردنی یاسایه‌ك و پابه‌ندكردنی حكوومه‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێ یاساكه ناوی ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی بێ له عێراق، نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی "
العرب" نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌در و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ڕازی بكرێ، پشتیوانی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌یه‌وێ كاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێ و سه‌رجه‌م هێزه‌كان له یاساكانه بڕیاری كردنه ده‌ره‌وه‌یان له عێراق بدرێت.