تیروپشكی قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی

:: AM:09:08:19/02/2019 ‌

شەوی رابردوو دوای تەواوبوونی دوایین یاریی لە قۆناغی 16ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی لە نێوان چێڵسی و مانچستەر یونایتد، تیروپشك بۆ قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە ئەنجام درا.

یانەی مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی چێڵسی بردەوە و خۆی گەیاندە ریزی یانەكانی تر لە قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی.

دوای تەواوبوونی یارییەكە یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلتەڕا تیروپشكی بۆ قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی ئەنجام دا، بەگوێرەی ئەنجامی تیروپشكەكەش هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی تاڕادەیەك ئەركیان سووكە.

لە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر یانەی وڵڤەرهامبتۆن یاری دەكات و یانەی مانچستەر سیتیش بەرامبەر یانەی سوانزی سیتی.

لە یارییەكی تریشدا یانەی واتفۆرد بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یاری دەكات و یانەی میلوالیش رووبەڕووی یانەی برایتۆن دەبێتەوە.

بڕیاریشە یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەست پێ بكەن.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م