پلەكانی گەرمی بەرز دەبێتەوە

:: AM:10:21:19/02/2019 ‌
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە سبەی پلەكانی گەرمی دەست دەكەن بە بەرز بوونەوە و كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو ڕۆژی ڕابردوو كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی شوبات، بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە شاری كەركووك دەبێت بە 16 پلە و نزمترین پلەی گەرمیش سێ‌ پلە دەبێت لە شاری دهۆك.

بۆ سبەی چوارشەم پلەكانی گەرمی بەرز دەبێتەوە و بەرزترین پلە 17 پلە دەبێت و نزمترین پلەش چوار پلە دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی هەندێك پەلە هەوری كەم.

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ بڕێكی زۆر بەفر و بارانی لێبارییوە بە جۆرێك لە هەندێك شوێن بارینی باران گەیشتووە بە هەزار و 300 ملیم و ڕێژەی باران بارینیش بە بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو گەیشتووە بە دوو هێندە.







وشە - رامیار جەواد