دوێنێ ژه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ده‌ستى به گفتوگۆكردن كرد له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا و ئه‌مڕۆیش گفتوگۆكه به‌رده‌وامى هه‌یه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆیش ڤۆتێڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات/ هه‌سه‌ده، له گفتوگۆدایه بۆ تاوتوێكردنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، به‌رپرسانى هه‌سه‌ده داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه هه‌زار تا هه‌زار و500 چه‌كدارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى سووریا بهێڵنه‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌وان بۆ ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى كشانه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ راى گه‌یاندووه كار ده‌كه‌ن.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كرد بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رێك بخات.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌سه‌ده راى گه‌یاند رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه‌متر له كیلۆمه‌ترێك چوارگۆشه‌ى له گوندى باغوز له‌ده‌ست ماوه، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه ئۆپراسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌یلوول به هاوبه‌شى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان ده‌ستى پێكردبوو به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت.