پەرلەمانی كوردستان یەكەم لیژنەی پێكهێنا

:: PM:03:16:19/02/2019 ‌
لە یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك لیستەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لیژنەی یاسایی پێكهێنرا و حزبەكان بەشی خۆیان لە لیژنەی یاسایی بۆ دیار كرا.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی شوبات، ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەیی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، كۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی فراكسیۆنەكان ئەندامانی خۆیان لە لیژنەی یاسایی دیاری بكەن و لیژنەكە پێكبهێندرێت.

سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرای كرد، كاروباری پەرلەمان بەبێ لیژنەی یاسایی بەڕێوەناچن، بۆیە بۆ هەموواركردنەوە یان یاسادانان لە پەرلەمان پێویستمان بەو لیژنەیە هەیە و دەبێت بە خێرایی پێكبهێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ رێككەوتوون لەسەر ئەوەی سەرجەم فراكسیۆنەكان ئەندامیان لە لیژنەی یاساییدا هەبێت كە پارتی سێ‌ ئەندام و یەكێتیی دوو ئەندام و هەریەك لە نەوەی نوێ و گۆڕانیش یەكی یەك ئەندام و پێكهاتەكانی تریش یەكی ئەندامێكیان هەبێت لە لیژنەكەدا.

ئەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ خوولی پێنجەم هەڵبژێردرا و بۆ یەكەمجاریش ژنێك بوو بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد