سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مه‌ریكاى به دابه‌شكردنى سووریا تۆمه‌تبار كرد و گوتى "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات نیمچه ده‌وڵه‌تێك له كه‌نارى فوڕات دابمه‌زرێنێت".
سێرگى لاڤرۆڤ له‌و لێدوانه‌كه‌ى كه له ماڵپه‌ڕى
سپۆتنیكى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ "بابه‌تى ئه‌ركى گێڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى سووریا، كه ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به ئه‌مه‌ریكایشه‌وه له‌سه‌رى كۆكن، به‌لاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌ركێشییه‌ك بووه بۆ دروخستنه‌وه‌ى سه‌رنجه‌كان".
دواتر ده‌ڵێ "ئامانجى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دابه‌شكردنى خاكى سووریایه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى نیمچه ده‌وڵه‌تێك له كه‌نارى فوڕات".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات گوایه رێگرى له وڵاتانى تر‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، وه‌به‌رهێنان له ناوچه رزگاركراوه‌كانى سووریا بكه‌ن.
دواى سێ ساڵ له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریا، هه‌ر یه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا چوونه ناو جه‌نگى سووریایه‌وه.
پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى رووسیا ئه‌مه‌ریكایان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه هه‌وڵ ده‌دات كورد له سووریا بكات به خاوه‌نى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌دژى رژێمى ئه‌سه‌د هاوكارى لایه‌نه سوورییه‌كان ده‌كات و رووسیایش پشتگیرى له‌مانه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات. ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رژوه‌ندى ئه‌م دوو زلهێزه پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر بێت.