" پێویستە تواناكان بۆ یەكخستنی هەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان تەرخان بكرێت"

:: PM:05:11:19/02/2019 ‌
ئەمڕۆ سێشەم لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری و هونەر، كرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆك بارزانی، لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسیی هەرێم و بەپێویست زاندرا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەریی لەسەر ئەو كەشە سیاسییە ئیجابییە هەیە كە دوای هەڵبژاردنەكان هاتووەتە ئاراوە.

وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، دووپات كرایەوە كە لەبەر ئەو ئەركە هەستیارەی لە هەموو ڕووە سیاسی و ئابوورییەكانەوە دەكەوێتە سەر هەرێم، پێویستە تواناكان بۆ یەكخستنی هەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان تەرخان بكرێت.

هەروەها لە دیدارەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە ئەركی لە پێشینەی كابینەی نوێی هەرێم ئەوەیە پەلە بكات لە بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان و چالاككردنی بواری ئابووری و پێشكەوتن و گەشەسەندن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم