به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕی یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌بینرێت كه گه‌نجێكی یوتوبه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به لێ خوڕینی ئۆتۆمبێلی "نیسان جی تی ئاڕ" به ده‌سكی پله‌یسته‌یشن چوار .
ڤیدیۆكه له تۆڕی جیهانی یویتوب بڵاو كراوه‌ته‌وه له چه‌ناڵی تایبه‌تی گه‌نجه‌كه به‌ناوی "SOL - Supercars of London" ه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر یویتوبه‌ره گه‌نجه‌كه خۆی ئۆتۆمبێله‌كه لێ ده‌خوڕێت كه ده‌بێته جێگای سه‌رسامی بۆی و بۆ بینه‌رانیش.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێله‌كه به ده‌سكه‌كه زۆر به ئاسانیی كۆنترۆڵ ده‌كرێت و وه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی ده‌ڕوات، جگه له‌وه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه توانایی رۆشتنی به خێرایی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان بۆ پێشه‌وه و دواوه ده‌ڕوات.
ئێسته ڤیدیۆكه له یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه و بینه‌ره‌كانی 10 ملیۆنیان تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها هه‌واداران و خه‌ڵكی تر له كۆمێنتدا بۆیان نوسیووه ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر ناوازه‌یه و جێگای شۆكی هه‌مووانه.