ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌كته‌ری ناوداری میسری فاڕووق فیشاوی له بواری شانۆ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، ئێسته كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه و بێهێزیی پێوه دیاره، خۆی ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری له شانۆییه‌ك كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێشان بدرێت.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی ئینستاگرامی شانۆی "كایرۆ شۆ"ی وه‌رگرتووه، ئاماژه به‌وه دراوه كه هونه‌رمه‌ند فیشاوی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناودار یه‌حیا فه‌خه‌رانی، خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن بۆ به‌شداری له شانۆیی "شا لیر" كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێشان بدرێ.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "فه‌رفیش" كه چه‌ندان وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، نه‌خۆشی و بێهێزیی به ئاشكرا به رووخسار و سیمای هونه‌رمه‌ند فاڕووق فیشاوییه‌وه دیاره، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌و به‌شدارییه‌ی رووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ببێته‌وه.
دوا كاری فیشاوی له بواری شانۆدا 18 ساڵ به‌ر له ئێسته بوو، ئه‌وكات له شانۆیی "الناس اللی فی التالت". له‌و شانۆییه‌دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان سه‌میحه ئه‌یووب، سامی ئه‌لعه‌دل، عه‌فاف حه‌مدی و یاسر عه‌لی رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیبوو.
فاڕووق فیشاوی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسرییه، له ساڵی 1952 له شاری مه‌نووفیه له میسر له دایك بووه، له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند په‌روه‌رده بووه و له ناو پێنج برا و خوشكدا ئه‌و بچووكترینیان بووه. بڕوانامه‌ی كۆلیجی پزشكیی گشتیی وه‌رگرتووه و به‌رله‌ویش بڕوانامه‌ی ئادابی وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر سومه‌یه ئولفی هاوسه‌رگیریی كردووه و دوو كوڕیان هه‌یه. به‌شداریی له زیاتر له 25 درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه و له دوو شانۆگه‌ریشدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه. هاوكات له زیاتر له 30 فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.