یوسف له‌تیف
وڵاتێك دانیشتووانه‌كه‌ى 30 ملیۆن كه‌سه، بارته‌قاى هه‌موو ئه‌وروپا مردنى هه‌یه. مردنى سه‌یروسه‌مه‌ره، له خۆسووتانه‌وه بگره تا ده‌گاته مردنى به‌كۆمه‌ڵ، له‌م هه‌ساره‌یه‌دا هه‌مووى به زیاده‌وه تاقى كراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام شه‌ڕى تێدایه، كه‌متر دانیشتووانى ئه‌م وڵاته په‌نا وه‌به‌ر دادگا ده‌به‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانیان، به‌لایانه‌وه خۆشتره به‌ده‌ستى خۆیان مافى بچووكیان به كوشتن وه‌ربگرنه‌وه، له‌و ناوه‌نده‌دا چه‌ندان جار كه‌سانى بێگوناح پێوه ده‌بن و ده‌بنه ئامانج. رێگه‌وبانه‌كان زۆر خراپن و به‌ئاسانى خه‌ڵكه‌كه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى و هاژووتنى ئۆتۆمبێل چنگ ده‌خه‌ن، رۆژانه مردن به‌هۆى پێكدادان و وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌وه هه‌یه، كه‌مئه‌ندامى ئه‌و بوارانه زۆرن، ئه‌وه شه‌ڕێكى به‌رده‌وامى ناوخۆییه و به‌رده‌وام به‌رۆكى ئه‌و دانیشتووانه‌كه‌ى گرتووه و شه‌ڕێكى بێ كۆتایه.
بیمه‌ى سه‌لامه‌تى نییه، هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ته‌نانه‌ت پاسى نێوان شاره‌كانیش نییه، نزیكه‌ى نیوه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و خۆ ئه‌گه‌ر به جوانى جیاى بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌ر دوو كه‌س ئۆتومبێلێك هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌ى تووڕه و بێ ئارام و بێ لێبورده‌یه، ده‌مارگیرى ئاینى و مه‌زه‌وى و ئینتى به‌گشتى پێوه دیاره، ئه‌وه‌ش له زۆر كاتدا به یه‌كتر قه‌بووڵ نه‌كردن نه‌چووه‌ته سه‌ر، بگره ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ناو و نازناویش خه‌ڵكانى ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته كوشتن، په‌ره‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆجیا و كولتوورهكهى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵیدا بڕوا، له زۆر شوێندا لێكه‌وته‌ى خراپى لێوه‌شاوه‌ته‌وه و له باتى قازانج و خزمه‌ت و كارئاسانى، ژیانى چه‌ندان كه‌سى له به‌ین بردووه و چه‌ندانى تریشى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. رێزنه‌گرتن له بیر و ئایدیاى یه‌كتر به‌رانبه‌ری ئازار داوه و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیشى دروست كردووه، كوشتن و سڕینه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر له‌سه‌ر مه‌زه‌و و بیروبۆچوون و ئایدیا، له‌مێژه له شوێنان چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام لێره هه‌ر به‌زمانى هه‌ڕه‌شه و قسه‌ى زبر به‌ڕێوه ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ش شه‌ڕێكى به‌رده‌وام و نه‌زیفى خوێنى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته‌یه و تا نهۆ نه‌هاتووه‌ته چاره‌سه‌ر.
بیناسازى له‌م وڵاته هێند خراپه، پێچه‌وانه‌ى ژینگه و كه‌شوهه‌واى وڵاته‌كه چێ كراوه، كه‌ره‌سته به‌كارهاتووه‌كان وه‌ك وایه‌رى كاره‌با گه‌یه‌نه‌رن، له هاوین گه‌رمى دێنن و له زستانیش سه‌رما ده‌گوازنه‌وه بۆ ژووره‌وه، سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ له‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو كۆلیژى ئه‌ندازیارییانه هه‌ن و خه‌ریكه له لادێكانیشدا بكرێنه‌وه، كه‌چى ئه‌وه حاڵى بیناسازیى وڵاته‌كه بێ و هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گۆڕینى سیستمى چه‌وتى بیناسازى نه‌بێ. ئه‌وانه‌ش هۆكارگه‌لێكن بۆ ناساغى و ناته‌ندروستى له‌ش و نه‌خۆشكه‌وتن و لێكه‌وته جۆراوجۆره‌كانى هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان و مردنى له‌سه‌رخۆى خه‌ڵكه‌كه‌ى كه ئه‌ویش شه‌ڕێكى تر‌ى ناخۆى ئه‌م وڵاته‌یه و تا ئێسته به‌رده‌وامه.
خه‌رجییه‌كى زیاد له پێویست له ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوا و ناوه‌وه‌شى وێرانه‌یه، هه‌موو شته‌كانمان رووكه‌شن و بۆ ده‌ره‌وه‌ن كه هۆكارن بۆ به فیڕۆدانى ته‌زووى كاره‌با و سهرفكردنى نه‌وت و غاز و گاز و هه‌موو سووته‌مه‌نییه‌ك، له‌گه‌ڵیدا پیسبوونى ژینگه، هێنده زێده‌ڕۆییان تیادا ده‌كرێ، ده‌چنه خانه‌ى بێویژدانى و تاوانه‌وه. له كاتێكدا وڵاته‌كه به‌خۆڕسك ژینگه‌ى پاكه و هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه گۆڕانكاییان به‌سه‌ردا دێت كه ئه‌وه له هه‌ندێ وڵات‌دا خه‌ونه. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌وام خوازیارى زۆرترینه و بێ ئه‌وه‌ى ماندووبێ رقى له ماندوویی و وه‌رزشه، ستایشى هه‌ر كه‌س ده‌كرێ، پاره‌ى به هه‌ر جۆرێك په‌یدا كردبێ، پزیشكى ئه‌م وڵاته خۆیان هێند پێ گه‌وره‌یه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یان ره‌فتار ده‌كه‌ن كه خزمه‌تگوزارییه، هه‌ڵبه‌ت هیچ گشتاندنێك ته‌واو نییه و ئه‌وه هه‌مووى ناگرێته‌وه. زۆرى به لێشاو هێنانى هه‌موو شتێك له ده‌ره‌وه و كۆنترۆڵ نه‌كردنى، ئه‌وه‌ش ده‌ردێكى تر‌ى كوشنده‌یه و نایه‌ته ته‌واوبوون، به‌كارنه‌هێنانى ته‌ندروستى رووبه‌ر و سهروهتى سه‌ر زه‌وى و بن زه‌وى ئه‌م وڵاته خه‌مێكى تر‌ى قورسى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یه، بێ به‌رنامه‌یى و بێ پلانى نزیك و دوور ده‌زانرێ خه‌ڵك و دانیشتووانه‌كه‌ى زۆر نهفسكورته و نایه‌وێ ئاینده‌یه‌كى جوان و باش بۆ خۆی و خه‌ڵكه‌كه و نه‌وه‌كه‌ى بنیات بنێت.
گرنگى نه‌دان به په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروست، پشتكردنه له داهاتوو. ئێمه زۆر دوا كه‌وتووین و دوژمنانمان زۆرن و نه‌په‌رژاوینه‌ته سه‌ر خۆ دروستكردن، ئه‌م بیانووه بۆ هه‌ندێ كات راست بووه، به‌ڵام له دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991ه‌وه ئه‌وه راست نییه، چونكه ئیداره‌یه‌كى كوردى سه‌ربه‌خۆت هه‌بووه، كه‌سی تینوو زیاتر ئاوى خۆش ئه‌وێ، بۆیه ده‌بوو زیاتر و تینووتر ئه‌و رێ سه‌خت و دووره‌ى ببڕایه و زووتر بڕیارى دروستى بدایه، كه‌چى ئێسته‌ش به شتى زۆر لاوه‌كییه‌وه خه‌ریكین و هه‌ر راسته‌ڕێ نه‌بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌خۆشى و خۆ به‌كه‌مزانینه كه كه‌سێك پێی وابێ ئیشى گه‌وره‌ى له ده‌ست نایه.