قسه‌یه‌كى ته‌نز ئامێز هه‌یه ده‌ڵێ: "ئێمه سینه‌مامان لۆ چییه، به خۆمان سینه‌ماین". به‌م قسه‌یه بێ و ئه‌گه‌ر په‌یامى سینه‌ما ته‌نیا گوزارشت بێ له ته‌نز و تانه و ده‌رخستنى عه‌یب و عار، ئه‌وا خۆمان فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى سینه‌ماین و هیچ بۆشاییهكمان له‌و رووه‌وه نییه و هیچ پێویستییه‌كى رۆحى و ده‌روونیشمان بۆ پڕ ناكاته‌وه. ده‌كرێت بڵێین هیچ پێویستییه‌كمان پێى نییه، ئه‌گه‌ر به‌گوته‌ى ئه‌و شانۆكارهش بێ كه ده‌ڵێ: "زه‌وى ته‌خته‌ى شانۆیه یا شانۆیه‌كى گه‌وره‌یه و ئێمه‌ش هه‌موومان ئه‌كته‌ر". كه‌واته له هه‌ردوو باردا كورد نه پێویستى به شانۆیه و نه به سینه‌ما.
ئه‌گه‌ر بپرسین ساڵانه ئه‌و هه‌موو قوتابییه له زانكۆ و په‌یمانگه هونه‌رییه حكوومى و ئه‌هلییه‌كاندا ده‌رده‌چن، له هه‌ردوو بواردا هیچ خه‌ونێكى ئه‌وتۆیان نییه كه شانۆیی یا سینه‌ماكار بن، یان هه‌یانه حكوومه‌ت رێگرییان لێ ده‌كات و شانۆ و سینه‌ماى قه‌ده‌غه كردووه، یان ده‌یانكات به مامۆستا و ته‌نیا دوو بۆشایى ده‌خاته ناو خشته‌ى وانه‌كانه‌وه.
بێگومان نه خه‌تاى حكوومه‌ته و نه ئه‌وه‌یه شانۆكار و سینه‌ماكار وه‌ك خوێندن و پێگه‌یاندن كه هه‌یه، زۆر جاران حكوومه‌ت له رێى جۆراوجۆره‌وه هاوكارى داراییشیان ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆیان خه‌ونى راسته‌قینه‌ى شانۆ و سینه‌مایان نییه، شانۆ به‌و په‌یامه‌ى كه هه‌یه‌تى نایگه‌یه‌نن.
چمكى شانۆ و سینه‌ما تێكه‌ڵاوه له سیاسه‌ت و لایه‌كه‌ى تریشى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دایه، به‌رده‌وام رهخنهگرێكه له ئاكار و نه‌ریته دواكهوتووهكانى ناو كۆمه‌ڵگه و په‌یامێكى بونیادى ره‌خنه‌یى هه‌یه به‌ره‌و ژیانێكى ره‌ها و جوان. شانۆ بۆ گه‌یاندنى په‌یامى له هیچ به‌ربه‌ستێك ناگه‌ڕێته‌وه و سڵ له هیچ رێگرییه‌ك ناكاته‌وه كه ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌میدا. شانۆ له كۆمه‌ڵگه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران، شانۆكاران رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى ستالین ده‌بوونه‌وه و دواى نمایشى زۆربه‌ى شانۆكان، خه‌ڵك خۆپێشاندانیان ئه‌نجام ده‌دا و ده‌نگى ره‌خنه و ناڕه‌زاییان به‌رز ده‌كرده‌وه.
واته كاریگه‌رى چاكى له دڵ و هزر و ده‌روونى خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد و به جۆرێك ئاراستهیانى ده‌كرد، ستالین له شانۆ و پهیامیشى تێده‌گه‌یشت و ئه‌وانه‌ى كۆمه‌كى بیر و ئایدۆلۆجیاى ئه‌ویان ده‌كرد، رێزى لێ ده‌نان و پێچه‌وانه‌یش ده‌رى ده‌كردن و له سێداره‌ى ده‌دان. ئه‌مه له ئه‌ڵمانیا و شوێنه‌كانى تریش هه‌ر راست بووه.
شانۆكاران له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا به كۆمه‌كى خۆیان و فرۆشتنى بلیتى چوونه ژووره‌وه ده‌یانتوانى به‌رده‌وام بن و كاره‌كانیان هه‌ڵسووڕێنن، كه‌چى نها حكوومه‌تیش جاروبار هاوكارییان ده‌كات و فێستیڤاڵیان بۆ ساز ده‌كات، كه‌چى هه‌ر ناتوانن خۆیان بگرنه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك شانۆ ئاشت بكه‌نه‌وه.
دكتۆر فازڵ جاف بۆ شانۆكاران پێى وایه، شانۆ له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا له ئاستى هونه‌رى ئێسته باشتر نه‌بووه، بگره له گه‌یاندنى په‌یامى شانۆدا له ئێسته باشتر بووه، بۆیه له ده‌ستدانى په‌یامى شانۆیى، له ده‌ستدانى جه‌ماوه‌رى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و تا نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى، ئه‌وه شانۆى كوردى سه‌ره‌كیترین ره‌گه‌زى كه جه‌ماوه‌ره، به ده‌نگیه‌وه نایه‌ت.
شانۆكارانى كورد پێشتر سڵیان له گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌یان نه‌ده‌كرده‌وه، بۆیه زۆرجار به هۆیانه‌وه تووشى په‌رچه‌كردارى ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بوونه‌وه، تووشى گرتن و سزادان و ئه‌شكه‌نجه و دوورخسته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ركردن له وه‌زیفه و له‌سێداره‌دانیش ده‌بوونه‌وه. هه‌رچى ئێسته‌یه به‌داخه‌وه كه كۆمه‌كیش ده‌كرێن، كه‌چى هه‌ر ناتوانن ئه‌و ئاشته‌واییه دروست بكه‌نه‌وه.
هه‌رچى سینه‌مایه ئه‌ركى قورس‌تر و تێچووى زۆرتر و پێویستى به كۆمپانیاى گه‌وره و سه‌رمایه‌ى زۆر هه‌یه، ره‌نگه له سه‌عات و نیوێك به سینه‌ما بتوانى په‌یامێك بارته‌قاى 10 ساڵ یان زیاتر له خه‌باتى چه‌كدارى بگه‌یه‌نى له رووى ناساندن و ئه‌و تراجیدیایانهى رووبه‌ڕووى میله‌ت ده‌بنه‌وه.
یه‌ڵماز گۆناى له‌م رووه‌وه پێشه‌نگ بوو و توانى ئه‌و رۆڵه بگێڕێ، میله‌تى كورد زۆرترین رووداوى هه‌یه له تاڵی و كۆمه‌ڵ كوشتن و كیمیاباران و قاتوقڕى، به‌ڵام بۆشایى سینه‌ما به كپى هێشتیه‌وه كه هیچیان له هۆڵۆكۆست كه‌متر نه‌بوون بگره خوێناویتر بوون، به‌ڵام میله‌تێك سینه‌ماى نه‌بێ، هاوارى كه‌س نایبیستێ، ئه‌و هۆڵه سینهمایانهى له كوردستان له پێش نه‌وه‌ته‌كانه‌وه هه‌بوون، مه‌خابن نغرۆ بوون.
ئیتر ئه‌و ساردییه‌ى له‌و ناوه‌نده‌دا چێ بووه، هێشتا تا نهۆ به‌رده‌وامى هه‌یه و سینه‌ماكارانیش جگه له‌و بڕوانامه‌یه‌ى له ماڵه‌وه ههڵسانواسیوه، له واقیعدا هیچ رهنگدانهوهیهكیان نییه و هه‌روا سینه‌ما بێ كورد ده‌ڕوا و پهكیشى ناكه‌وێ. ئێمه‌یش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له ده‌ست دێ كه عادل ئیمام یا هه‌ر كه‌سێكى تر ئه‌گه‌ر بۆ وێنه‌گرتنى چه‌ند چركه‌یه‌كیش له فیلمه‌كه‌یان رێ‌یان بكه‌وێته كوردستان، هه‌فته‌یه‌ك له كوردستان له رادیۆ و رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه وه‌ك رووداوێكى گه‌وره باسیان لێوه بكه‌ین.
ئه‌ركى خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده و رۆشنبیرییه به‌دیوه راسته‌كه‌ى كار به پلان و به‌رنامه بكه‌ن بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه گرنگ و زیندووه‌ى ژیان، چونكه بوونیان خزمه‌تێكى زۆر به میله‌ت و دۆزه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن.