دۆخێك تێیدا ئێسته دنیا پێیدا تێده‌په‌ڕێت، بێده‌نگی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه هۆكارێكه بۆ ژیان، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیاتی دنیا پێمان ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌دایكبوونی تراجیدیایه، وه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆدیب كوشتنی باوك و سێكسكردن له‌گه‌ڵ دایكی لێ به‌رهه‌م دێت، سه‌ره‌نجام ده‌بێت وه‌ك سزایه‌ك چاوه‌كانی خۆی ههڵبكۆڵێت تامردن به كوێری به‌ناو دنیا تێپه‌رێت، لێره‌دا ژیان هاودژكردنهوهی دنیا ئۆدیبییهكهیه، به‌ڵكو زیاتر تێگه‌یشتنه له‌ناو هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌دا كاتێك شه‌هره‌یار له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، ده‌بینێت شه‌هره‌زاد له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره ره‌شه‌كه خه‌وتووه، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت ده‌رچوون له ماڵ ونكردنی ئه‌خلاقه، ئێمه‌ش ئێسته ده‌رچوونمان له ماڵ ونكردنی ژیانه، له گه‌ڕانه‌وه‌ش شههرهیاریانه به‌سه‌ر نائومێدیدا ده‌كه‌وین، به‌وه‌ی ژیان له ده‌ست ده‌ده‌ین و بهنهخۆشبوونمان ده‌بێت چاوه‌ڕێی مه‌رگ بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتالی گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌و دۆخه بێت، سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌بێته‌وه شه‌هره‌یار له ماڵ ده‌مێنێته‌وه، ماڵ ده‌كات به جیۆگرافیای بوون، له‌وێوه ماڵ بۆ ئیتالی له‌رێی بالكۆنی خانوو پێوهندیكردنهوهی مرۆڤه به یه‌كتره‌وه، به‌و شێوه‌یه به‌شداری له كولتووری ژیاندۆستی و مانه‌وه ده‌كات له دژی مه‌رگ، بۆیه كاتێك گه‌نجانی ئێمه دێنه شه‌قام گوایه له دژی مه‌رگ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، راستییه‌كه‌ی ئه‌وان به‌شداری له مه‌رگ ده‌كه‌ن، چونكه تێناگه‌ن ئه‌و بابه‌ته بۆ ئیتالی پێوه‌سته به كولتووره‌وه، فۆرمی باڵه‌خانه‌ی ئیتالی كه تایبه‌ته به‌ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌وه وایكردووه رێیه‌كی نوێ دوور له مه‌ترسی بۆ هه‌ستی شادی بدۆزێته‌وه، ئه‌وان نایه‌ن شتێك بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كولتووری مرۆڤی ئیتالییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ئێمه راپ هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه‌ش نائومێدییه‌كی ترمانه له به‌تاڵی نه‌وه‌یه‌ك، بۆچی؟
ئیتالی له‌و ساته‌دا گۆرانییه‌كی ناسراوی خۆی هه‌ڵبژاردووه كه ده‌ڵێت (ئیتالیانۆ ڤێرۆ) واته ئیتالی راسته‌قینه، له گۆرانییه‌كه‌دا باس لهكولتووری ئیتالی ده‌كات، بۆیه لاسایی كاری ئیتالی نه‌ك به‌كورد به ئه‌وروپیش ناكرێت، ئه‌و گه‌نجانه‌ش نموونه‌یه‌كی ناشیرینی ئه‌و كولتووره پێشان ده‌ده‌ن جا واز له‌و كوتله ڤایرۆسه بێنه كه هاتبوونه شه‌قام بۆ تووشبوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیمان بۆ بڵاو بكه‌نه‌وه.
پێداگیریی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه كولتوورییه، پێوه‌سته به تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵناسییانه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، باشترین نموونه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ فیلمی ئیتالی (سینه‌ما پارادیسۆ) كاتێك سینه‌ماكه ده‌سووتێت، ئه‌لفریدۆ و توتی سینه‌ماكه له دیوارێكی گه‌وره ده‌ده‌ن و كاری پێده‌كه‌ن، وه‌ك ئێسته‌ی ئیتالیا، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته ئیتالیا ده‌یكات، كولتووره‌كه‌ی به‌رهه‌می هێناوه، ئێسته‌ی ئێمه‌ش كولتووری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵ، كولتووری گه‌ڕانه‌وه له 30 ساڵی رابردوو پێیان گوتین ماڵه‌كان ئارامه مه‌یه‌نه شه‌قام، بۆیه پێویستمان به ددانبهخۆگرتنه تا شههرهیارییانه ژیانمان لێ تاڵ نه‌بێت و رووبه‌ڕووی نائومێدی نه‌بینه‌وه له‌گه‌ڵ ژیان.