زمان پێوه‌ندی مرۆڤه به كولتووره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به كولتوورێك ئاشنا بین، ده‌بێت بچینه قووڵایی ناو زمانه‌وه، بۆیه كاتێك ئێمه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م كتێبه ناوازه‌كه‌ی نووسه‌ر "رێباز جه‌لال ئه‌حمه‌د نانه‌كه‌لی" به‌ناونیشانی "فه‌رهه‌نگی پۆڵه‌ندی- كوردی" چاپی دووه‌می كتێبه‌كه له پۆڵه‌ندا چاپ كراوه، به‌قه‌باره‌ی ٨٣٠ لاپه‌ره كه ٣٠ هه‌زار وشه‌ی گرتووه‌ته خۆی، مرۆڤ تا ئاشنای ئه‌و زمانه نه‌بێت و خه‌ریكی فێربوونی نه‌بێت، ره‌نگه به ئاسانی له گرنگی ئه‌و كتێبه تێنه‌گات.
ئه‌و ده‌مه ڕووبه‌ڕووی چیه‌تیی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و گرنگییه‌وه، به‌ڵام كاتێك به‌ناو وشه‌كان ده‌گه‌ڕێین، تێده‌گه‌ین پڕۆژه‌یه‌كی هێند وردبینه، مرۆڤ ده‌توانێت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و زمانه سه‌یری بكات، ئێمه لێره‌دا كاتێك له به‌رده‌م ئه‌و زمانه ده‌وه‌ستین، ئه‌وه فه‌رامۆش ناكه‌ین كه ئێمه له به‌رده‌م زمانێكداین ته‌نیا وابه‌سته‌ی وڵاتێكه، به‌ڵام گرنگی ئه‌و زمانه له چیدایه؟
ئه‌گه‌ر زمان كه‌ناڵی پێوه‌ندی مرۆڤ بێت به كولتووره‌وه، ئه‌وا بۆ تێگه‌یشتن له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاشنابوون به‌و كولتووره، سه‌خته بتوانین له ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه پێوه‌ندی به‌ویتره‌وه دروست بكه‌ین، بۆیه كاتێك ئاشنا ده‌بین به زمانێك كه له‌ڕووی كولتوورییه‌وه نزیكیی هه‌یه له‌گه‌ڵ كولتووری كوردی، له‌و ساته‌دا ده‌توانین پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كوردی ببه‌ینه ئاستی باڵاوه، وێنه‌یه‌ك كه له‌ناو ئاستی كوردی نه‌مێنێته‌وه، دنیا پێیه‌وه ئاشنا بێت.
هه‌ڵبه‌ت له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌نفال بكه‌ین، كاتێك ده‌بینین هاونزیكییهك له نێوان ئه‌نفال و هۆلۆكۆست هه‌یه، لێره‌دا ده‌توانین له‌ناو كولتووری ئه‌ویتردا كوردی بكه‌ینه ڕووبه‌رێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كولتووریی مرۆیی، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ناوه‌ندێك كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته له‌م وڵاته به‌ناوی كوردی له‌پۆڵه‌ندا دامه‌زرابێت هیچ نییه جگه له بیركردنه‌وه بۆ كاری تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی، بۆیه پێویسته ئه‌و كتێبه بكرێت به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فێربوون و ئاشنابوون به‌ویتری خۆرئاوایی.
ئێمه هه‌میشه پڕۆژه‌كانمان له سنووری كوردی سووڕاندووهتهوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌وروپییه‌وه چاپ ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و كاره له كتێبێكه‌وه بیگۆڕینه سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی كولتووریی فراوان، كه چۆن كوردی له‌م وڵاته‌دا بتوانێت ئاماده‌بوونی خۆی بكات به ئاماده‌بوونی هه‌نووكه‌یی.
به‌و واتایه‌ی كه ئاماده‌بوون گێڕانه‌وه‌ی كوردیی نه‌بێت وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی قوربانی، به‌ڵكو ئاماده‌بوون كرانه‌وه‌ی ئێمه بێت به‌سه‌ر ئه‌ویتردا، تا ئه‌ویتر وه‌ك په‌راوێزێك نه‌مانبینێت، هێنده‌ی وه‌ك گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاك له‌ناو سه‌نته‌ری ئاماده‌بووی خۆی بوونمان سه‌یر بكات، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا پێوه‌سته به زمان و فێربوونی زمانه‌وه، كه ئه‌و كتێبه ده‌رگایه‌كمان بۆ ده‌كاته‌وه چۆن رێی سه‌ختمان له سه‌رسامبوون بۆ ده‌گۆڕێت، به فێربوون، ئه‌وه مرۆڤی ناچالاكه كاتێك له به‌رده‌م زماندا ته‌نیا ڕووی سه‌ختی ده‌بینێت و فێربوون ده‌گۆڕێت به سه‌ختییه‌ك كه ناتوانم ڕووبه‌رووی ببمه‌وه، ئه‌وه ڕووه خاڵییه‌كه‌ی مرۆڤی بۆشه، ئه‌و مرۆڤه‌ی نایه‌وێت فێر بێت و ناتوانێ خه‌می كولتووریی هه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نیا بیر له كاری بازرگانی و پڕۆژه‌ی ژیان ده‌كاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مانایه‌ك به بوونمان ببه‌خشین، ده‌بێت زمان بكه‌ینه كه‌ناڵی تێگه‌یشتن له‌ویتر و ئاماده‌بوونمان له‌ناو ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نووكه‌ییه‌ی تێیدا ده‌ژین، ئه‌وسا ئه‌و چاوچنۆكی و ئه‌و چه‌ند بازرگانه بۆ خۆیان په‌یكه‌ری وه‌همییان تێكده‌شكێت كه واده‌زانن بوون وابه‌سته‌ی كردنه‌وه‌ی ریستۆرانتێك یان ئۆفیسێكه بۆ خۆنمایشكردن له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه له بیرۆكه‌وه بگوازینه‌وه ناو دنیای ئێسته‌مان، ئه‌و كتێبه بۆ من بیانوویه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له بوونی ئێمه له‌ناو ئه‌و كولتووره‌دا كه چۆن ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه ده‌گۆڕین به‌كاری كۆمه‌ڵی، دوور له ئاژاوه‌ی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو ناكرێت روانینه‌كان ببنه‌وه گله‌یی بۆ ناوه‌نده كوردییه‌كان، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ڕوانینه‌كان ده‌بێت بێنه گۆڕین بۆ گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی له ته‌ك كولتوور تا كوردبوون له ستایشی درۆزنانه‌ی وێنه‌یه‌كی ته‌شریفاتییه‌وه به‌رینه ناو چۆنیه‌تیی تێگه‌یشتنی ئه‌ویتری ناكوردیی له ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردبوون خوڵقاندنی عه‌قڵانییه‌ت بێت، ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌ی بیركردنه‌وه‌یه بۆ كاری درێژخایه‌ن كه ئه‌و كتێبه سه‌ره‌تای ئه‌و رێیه فراوانه‌یه.