چۆلی فایه‌ق
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابورد، كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی پێشنیاری ئه‌وه‌ی به شاره‌وانی دابوو كه ئه‌ركی ڕێكخستنی گۆڕستان بگرێته ئه‌ستۆ، له به‌رانبه‌ردا بڕی ۳۰۰ هه‌زار دیناری عێراقی له ماڵباتی مردوو وه‌ربگرێت.
ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك هه‌موو هه‌واڵه نوێیه‌كانی تری وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، ده‌نگدانه‌وه و مقۆمقۆیهكی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وته‌وه. وه‌ك هه‌میشه‌یش عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه له زۆربه‌ی هه‌ڵا و دهنگدانهوهكانی ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مێوانی نه‌بوو.
گۆڕستان له كوردستان له ته‌نگژه و گرفتدایه. ئه‌و گۆڕستانانه‌ی له‌ناو شار و شاردێیهكانی كوردستاندان، هیچ ستاندارد و پێوه‌رێكی جیهانی و بگره ئاینیشیان تێدا نییه. هه‌موومان ئازیزێكمان كۆچی دوایی كردووه، هه‌موویشمان به‌ر ئه‌و گرفته كه‌وتووین كه له یه‌كه‌مین ساتی ئۆغری ئازیزانمانه‌وه، له‌باره‌ی شوێنی گۆڕ و ناشتنی ئازیزه‌كه دووچاری ده‌بینه‌وه. گۆڕستانه‌كانی كوردستان هه‌ڕه‌مه‌كییانه ده‌چن به‌ڕێوه، هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ڵات و هێزی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی، باشترین شوێنی ناو گۆڕستانه گشتییه‌كان داگیر ده‌كه‌ن، له‌ولایشه‌وه خه‌ڵكه داماوه‌كه، ده‌بێ مردووه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی دووره‌ده‌ست یان گوند و دێیه‌كانیان ببه‌ن و له وێنده‌رێ بیاننێژن، كه دواجار ئه‌وه‌یش بۆ هاتوچۆیان كێشه و گرفت دروست ده‌كاته‌وه.
گۆڕستانه‌كانی كوردستان، بوونه‌ته شاری جنۆكه و له‌به‌ر خامۆشی و تاریكییان، خه‌ڵك لێیان ده‌ترسێت. گۆڕستانه‌كانی كوردستان بوونه‌ته گۆڕه‌پانی تاوان، چه‌ندان ده‌ستدرێژیی سێكسی، كوشتن و بڕین، خواردنه‌وه‌ی كحوول و ده‌رمان كێشانیان تێدا ده‌كرێت. له گۆڕستانه‌كانی كوردستان، هه‌میشه وشكه‌ساڵییه، ماڵباتی مردوو ده‌بێت له ماڵه‌وه‌ڕا به جلیكانه ئاو له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ئاودانی گۆڕه‌كانیان ببه‌ن.
ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایه ڕه‌ت كرایه‌وه و قبووڵ نه‌كرا. به‌ڵام هێشتا پێویسته كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه بكرێت، وه‌ك بیرۆكه من پاڵپشتیی لێ ده‌كه‌م و به‌لامه‌وه هه‌نگاوێكی باشه. به‌و به‌ڵگانه:
یه‌ك: ده‌بێت گۆڕستان به سیستم به‌ڕێوه ببرێن، هه‌ریه‌كه و له ڕاست خۆیه‌وه یاسا و ڕێسا بۆ گۆڕستان دانه‌نێت.
دوو: پێویسته به یه‌كسانی و ڕیزبه‌ندی له گۆڕستانه‌كان گۆڕ هه‌ڵكه‌نرێن و به یه‌كسانی و به ئاسانی، ماڵباتی مردووه‌كه ده‌ستیان پێ بگات.
سێ: ده‌بێت له ڕووی ئاسایشه‌وه ڕه‌چاوی گۆڕستانه‌كان بكرێت. مرۆڤ به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ڕوویان تێبكات. ئه‌وه‌یش به‌وه ده‌كرێت چاودێریی بكرێن.
چوار: ده‌بێت له ڕووی سه‌وزایی، ئاو، ڕووناكی، پاكژی، كه‌شێكی وا بۆ گۆڕستان مسۆگه‌ر بكرێ، مرۆڤ له كاتی سه‌ردانیان هه‌ست به دڵنه‌وایی بكات نه‌ك ترس.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بابه‌تی پاره‌دانه. ڕاستییه‌كه‌ی له دنیای نوێ‌دا، له ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت، له‌سه‌ر ماڵباتی مردووه‌كه پێویسته نزیكی ٥۰۰ یۆرۆ بۆ ۳۰ ساڵ بده‌ن، دوای ئه‌و 30 ساڵه، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ پاره‌كه بژمێرنه‌وه. یان له شارێكی وه‌ك "بۆن"ی كۆنه پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، ده‌بێ ساڵانه له نێوان ٥۰ بۆ ۹۰ یۆرۆ بدرێت وه‌ك حه‌قی شوێنی گۆڕه‌كه.
زۆر جار له كوردی خۆمان ده‌ژنه‌وم كه ده‌ڵێن: "ئه‌وروپا گۆڕستانه‌كانیان له پاركه‌كانی ئێمه خۆشترن" ئه‌ی بۆ له خۆتان ناپرسن، بۆچی گۆڕستانی ئه‌وان له باخچه‌كانی ئێمه خۆشترن؟ هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌وان تا به خۆیان ده‌گات، له گۆڕه‌كانیشیان دهخهفتن و خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن.
بابه‌تی كڕینی گۆڕ، جگه له‌وه‌ی له ژیانی مۆدێرنه‌دا باوه، له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ناكۆك نییه. كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر كتێبه فیقهییه‌كان، گشتیان له ده‌روازه‌ی "الجنائز"دا باسیان كردووه و ڕێیان به كڕین و فرۆشتنی شوێنی گۆڕ داوه.
ئه‌وه‌تا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ده‌ڵێت: "ئاساییه مرۆڤ شوێنی گۆڕی خۆی بكڕێت و وه‌سیه‌ت بكات له‌وێدا بینێژن، وه‌ك چۆن عوسمانی كوڕی عه‌فان و عایشه و عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز وه‌هایان كردووه ـ لا بأس أن یشتری الرجل موچع قبره ، ویوصی أن یدفن فیه ، فعل ژلك عپمان بن عفان ، وعائشه ، وعمر بن عبد العزیز ، رچی الله عنهم ".أحكام المقابر فی الشریعه ، د عبد الله السحیبانی(23-28)... كه‌وابێ، ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تیش كێشه‌ی نییه، وه‌ك هه‌ندێك له‌به‌ر سۆزی ئاینی بانگه‌شه‌ی ناڕه‌وابوونی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وانه‌یش كه هێشتا ژیانی ڕۆژانه‌یان به فیقهـ و شه‌ریعه‌تێكی كۆن ده‌به‌ستنه‌وه، هیچ بیانوویه‌كی ئاینییان به‌ده‌سته‌وه نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت نه‌درا، ئه‌وا له‌سه‌ر شاره‌وانیی شاره‌كان پێویسته خۆیان ئه‌ركه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر گۆڕستانه‌كاندا پیاده بكه‌ن و گۆڕستان به‌ره‌و شێوازی مه‌ده‌نی ببه‌ن و له كهلاوهوه بیكه‌ن به به‌هه‌شتی ڕازاوه. له به‌رانبه‌ریشدا بۆ كڕینی گۆڕه‌كه، پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی له ماڵباتی مردووه‌كه وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر خۆیشیان ئه‌وه‌یان پێ ناكرێت، با بیده‌ن به كه‌رتی تایبه‌ت.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رسوڕمانه، خه‌ڵكانێك باس له‌وه بكه‌ن كه ناتوانن پاره‌ی گۆڕ بده‌ن. ئه‌ی چۆن ده‌توانن زیاتر له ملیۆنێك دینار له خواردن و قورئانخوێندنی سێ ڕۆژه‌ی پرسه خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستیان نابات 300 هه‌زار بۆ لاشه‌ی ئازیزه‌كه‌یان بژمێرن!
له‌وه‌یش سه‌یرتر، ئه‌وه ساڵانێكی زۆره گۆڕ له گۆڕستانی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر به پاره‌یه. به نه‌ختێ پاره پارچه زه‌وییه‌ك بۆ مه‌به‌ستی گۆڕ ده‌كڕیت. كه‌چی كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌ڵستی نه‌بووه و بگره خه‌ڵك زۆر ڕووی له وێنده‌رێ كردووه.
له دنیای ئه‌مڕۆدا به چاوێكی گرنگه‌وه له گۆڕستانی ناو شاره‌كان ده‌ڕوانرێت. به‌تایبه‌ت گۆڕستانه مێژووییه‌كان، له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، بایه‌خێكی گرنگیان هه‌یه و زۆر له‌وانه‌ی به سه‌یران ده‌چنه وڵاتێكی تر، سه‌ردانكردنی گۆڕستانه مێژووییه‌كان، ده‌بێت به به‌شێك له كارنامه‌ی گه‌شته‌كانیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان گۆڕستانه گشتییه‌كان وێڵ ده‌كرێن، گۆڕستانه مێژووییه‌كانیش وێران ده‌كرێن. وه‌ك گۆڕستانی گه‌وره‌ی تسێنترۆمی هه‌ولێر كه مێژووه‌كه‌ی هه‌زاران ساڵ بوو، هاتن بازاڕێكی گه‌نده‌ی نانیشتمانییان له‌سه‌ر قیت كرده‌وه.