یه‌كه‌م/ ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگ
یه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ، جه‌نگ و گۆڕان و شێوازه‌كانی جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیایه له‌سه‌ر جه‌نگ و لایه‌نه‌كانی. پێشتر تیروكه‌وان و شمشێری ئاسنین و دواتریش تانك و بارووت، له قۆناغی ئێسته و ئه‌مڕۆشدا درۆن و لێزه‌ر و كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی، گۆڕانی ریشه‌ییان به‌سه‌ر جه‌نگدا هێناوه و چیتر جه‌نگ ئه‌و پێناسه و مانا كلاسیكه هه‌ڵناگرێت كه پێشتر هه‌ڵیگرتبوو و جه‌نگی پێ ده‌خوێنرایه‌وه و ده‌ناسرایه‌وه.
پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجییه خێراكانی دنیای ئه‌مڕۆ، چوارچێوه و ستراتیج و ته‌كتیكه‌كانی جه‌نگی به‌ته‌واوی ده‌ستكاری كردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر چه‌مكه‌كانی وه‌ك جیۆپۆله‌تیك، جیۆستراتیج رۆڵی وڵاتان، چه‌مكی زلهێز و ناوه‌ندی بڕیار و هه‌ژموون و زۆر پرس و بواری تر. پێشتر ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی هێز و زلهێزه‌كان به‌ته‌نیا سه‌رباز و چه‌كی ئه‌تۆم و تانك و ژماره‌ی فڕۆكه‌كان و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تر بوون، ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر و گه‌وره‌ی توخم و ره‌گه‌زه‌كانی هێز، بووه‌ته درۆن و شێواز و چۆنیه‌تیی پێكانی ئامانجه‌كان و تێكشكاندنی دوژمنه به‌هۆی ئه‌مجۆره چه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م جۆره ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌گوترێت درۆن و مووشه‌كی ئاگری دۆزه‌خ كه به ئینگلیزییه‌كه‌ی به Hellfire ناسراوه، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست كراوه و په‌ره‌ی پێ دراوه.
ئه‌م جۆره چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی تازه‌یه و لێزه‌رییه و توانای پێكانی ئامانجه‌كانی هه‌یه به‌ڕێژه‌ی ١٠٠%، خاوه‌ن توانایه‌كی یه‌كجار ورد و كاریگه‌ره له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، جۆرێكه له چه‌كی زیره‌ك به زمانی ئه‌مڕۆ و زۆر به‌خێرایی ده‌توانێت دوژمن به‌ئامانج بگرێت و هاوكێشه‌كان بگۆڕێت و جووڵه‌ی به‌رانبه‌ر سنووردار بكات. وادیاره ئه‌م مووشه‌كه لێزه‌رییه، ده‌توانێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا زۆر پرس له بابه‌تی سیاسه‌ت و حوكمڕانی و هه‌ژموون و باڵاده‌ستی و ململانێی نێوان لایه‌نه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت ململانێی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
دووه‌م/ عێراق و مووشه‌كی ئاگری دۆزه‌خ
ئه‌گه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه رابمێنین، به‌زمانێكی ساده ئه‌م مووشه‌كه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت و بۆمان روون ده‌كاته‌وه كه ئاگری دۆزه‌خ، گوزارشت و مانایه بۆ ناردن و ره‌وانه‌كردنی دوژمن بۆ دۆزه‌خ یان سووتاندنی دوژمن به ئاگرێكی هاوشێوه‌ی ئاگری دۆزه‌خ. ئه‌م میتافۆڕه له كورتترین مانادا واته چۆن هێزێكی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌توانێت به چه‌كێكی تازه‌وه نه‌یاران و ركابه‌ران و دوژمنانی بخاته ئاگری دۆزه‌خه‌وه له هه‌رێمێكی وه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌گه‌ر سنووری خۆیان تێپه‌ڕێنن و ببن به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ت و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تیش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و ناوچه‌كانی تر.
یه‌كه‌مین ئه‌كته‌ری هه‌رێمیش به‌ر ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مجۆره مووشه‌كه بكه‌وێت، كۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزه پڕۆكسی و ئه‌و هێز و ناوه‌ندانه‌ن كه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه له ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆیان، له‌وانه‌ش له‌ناو پانتایی هیلالی شیعی و به‌دیاریكراویش عێراق و سووریا. هه‌فته‌ی رابردوو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوجه‌رگه و دڵی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌رپرسی زانیاری و درۆنی حه‌شدی شه‌عبیی به مووشه‌كی ئاگری دۆزه‌خی لێزه‌ری ده‌پێكێت و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دوو له سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ده‌پێكێت و ده‌یكات به كه‌باب، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌قام و له‌ناو رای گشتیدا باوه و ده‌سته‌واژه‌ی كه‌باب، بووه‌ته گوزارشتێك له به‌رانبه‌ر پێكان و كوشتنی ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌مشێوه‌یه ده‌پێكرێن و ده‌كرێنه ئامانج.
سێیه‌م/ داهاتووی جه‌نگه‌كه
له دوای به‌كارهێنانی مووشه‌كی ئاگری دۆزه‌خی لێزه‌ری به‌ره‌و قۆناغێكی تازه هه‌نگاو ده‌نێین، ده‌كرێت رووداوه‌كان بۆ هه‌ردوو قۆناغی پێش ئه‌م چه‌كه و دوای ئه‌مجۆره چه‌كه، دابه‌ش و پۆلێن بكه‌ین به‌تایبه‌ت تا دێت ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان زیاتر و چڕتر و فراوانتر ده‌بن، عێراقیش تا دێت زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ململانێیانه و زیاتر ده‌بێت به مه‌یدان و گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ململانێكانی ئه‌م هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه.
ئه‌م هێما و ئاماژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وێنه‌یه‌كی داهاتوومان پێ پێشان ده‌ده‌ن و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێسته‌یان به‌رده‌وام بن و پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێسته و سیاسه‌ت و هه‌ژموونه‌كانی ئێسته‌ی خۆیان بكه‌ن، ته‌نگژه و جه‌نگه‌كان زیاتر و فراوانتر ده‌بن و به دیاریكراویش له پانتاییه‌كی وه‌ك عێراق كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌میشه وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی و باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی سه‌یری ده‌كات له ئاراسته‌كردن و به‌كارهێنانی له به‌رانبه‌ر دوژمن و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا و هێزه نه‌یاره‌كانی تری له ناوچه‌كه‌دا.
پێشتر بۆ كرده‌ی غافڵكوژی و له‌ناوبردنی سه‌ركرده و كه‌سه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و كه‌سانی یه‌كه‌م و خاوه‌ن بڕیاری ناو پارته سیاسییه‌كان و حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كان، توانا و پێداویستی و كه‌ره‌سته و ئاماده‌كارییه‌كی یه‌كجار بێ ئه‌ندازه‌ی ده‌ویست، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی كرده‌كه‌ش نادیار و ناڕۆشن بوو و له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایان ده‌كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا. ئێسته شتێكی تره و له‌ڕێی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا تازه‌یه‌وه، ده‌توانرێت ئه‌م جۆره كه‌سانه به خێراییه‌كی یه‌كجار بێ وێنه به‌ئامانج بگیرێن و بكوژرێن. ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی تازه به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ململانێ و جه‌نگدا ده‌كاته‌وه.