ڕووداوه‌کانی ئێستەی ناوچه‌که و جیهان، به تایبه‌تی به‌هۆی گۆڕان له سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مەریکادا، ده‌رگای کۆمه‌لێک پێشهاتی کرده‌وه که نازانین ڕه‌شه‌بای ڕووداوه‌کان کام یه‌ک له وڵاتان و کام ناوچه و نه‌ته‌وانه ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی دواییشەوە، ده‌رکه‌وت ئیسرائیل وه‌ک جیاوازترین و پارێزراوترین و میتافیزیکیترین هاوپه‌یمانیی ئه‌مەریکا له‌م ڕه‌شه‌بایه‌دا نه‌یتوانی ده‌رباز بێت.
پاشه‌کشێی ئه‌مەریکا و ساردوسڕیی دیپلۆماتیکی له نێوان خواسته‌کانی ئیسرائیل له سه‌رده‌می جۆبایدن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لاوه‌کییانه و خه‌مساردانه‌ی ئیداره‌كەی، ڕه‌نگه هۆکارێک بێت که گرووپی حه‌ماس و هاوپه‌یمان و هانده‌ره شاراوه و ئاشکرا‌کانی وا لێ کردبێت گورزێکی کوشنده به‌ر ئیسرائیل بخه‌ن و ئه‌فسانه‌ی به‌رگریی "کڵاوی ئاسنین" و خاکی پیرۆز و پارێزراوی جوو، پووچه‌ڵ و لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌ک به‌درۆ خسته‌وه.
بێگومان له ئاستی مرۆیی و گشتیدا ئه‌م شه‌ڕه بێ سێ و دوو جێی شه‌رمه‌زارارییه، چونکه ته‌نیا ئازار و خه‌م و شیوه‌ن بۆ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ئاسایی هه‌ردوولا ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه وێرانه‌کانی جه‌نگ به ئاسانی ئاوه‌دانی به‌خۆوه نابیننه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌ک هه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێت هه‌موو هاوکێشه‌کانی جیهان و به‌تایبه‌تی هاوکێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێک بدات و ده‌ستی ئیسرائیل واڵاتر بکات له ئه‌نجامدانی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که بۆ ئاسایشی نیشتمانیی خۆی به باشی ده‌بینێت. له‌ملایشەەوە ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هێز و لایه‌نی مسوڵمانی دژبه‌ری ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووین که به‌هۆی ڕادیکاڵیزم و توندئاژۆییانه‌وه به‌ره‌و پێداهه‌ڵشاخان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بڕۆن و شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ماڵوێرانکه‌ر بۆ هه‌موو ناوچه‌که بێنێته ئاراوه.
ڕووداوه‌که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خۆی شۆکێکی گه‌وره بوو بۆ ئیسرائیل و هه‌موو ئه‌وانه‌ی توانا سه‌ربازی، سیخوڕی و تەناهییەكانی ئیسرائیلیان وه‌ک ئه‌فسانه بینیوه، پێم وایه له کاتی شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی (میسر، سووریا، ئه‌رده‌ن و عێراق له ساڵی 1967) ئیسرائیل توانی ئه‌م وێنه ئه‌فسانه‌ییه له تواناکانی خۆی پێشانی ناوچه‌که و جیهان و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی جوو بدات که ئه‌وان به ڕاستی له سه‌رزه‌وینی وه‌عده‌دراو و پیرۆزدان و گیان و بوونیان پارێزراوه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی دابارینی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل به هاژه‌ک و په‌ڕه‌شووته‌وه که دیاربوو به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکخراو و زۆر سیستماتیک و مه‌شقبۆکراو بووه، هه‌ژموون و خه‌رمانه‌ی له‌شکاننه‌هاتووی ئیسرائیلی تێکدا و پێم وایه له ڕووی سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌که‌وه سه‌ره‌تایه‌کی سامناک و شکستێکی گه‌وره‌یه بۆ ئیسرائیل که پێناچێت به ئاسانی بتوانێت قه‌ره‌بووی بکاته‌وه، مه‌گه‌ر نه‌خشه‌ڕێی سه‌ربازیی کوشنده و سامناک به‌سه‌ر غه‌زە/فه‌له‌ستین یان وڵاتانی هاوپه‌یمان و پشتیوانی حه‌ماس جێبه‌جێ بکات، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ر و ده‌رگایه‌کی کراوه و ئاسان نییه و ده‌توانێت کڵپه‌ی ئاگریی جه‌نگێکی سه‌رتاسه‌ریی نێڵ بدات و ڕاسته‌وخۆ و بێ ته‌قه ده‌سپێکردنی شه‌ڕێکی جیهانیی نازانم چه‌نده‌می نوێ، له دۆخێکی ته‌واو جیاوازی سه‌ربازی و شه‌ڕدا بێت.
ئیسرائیل ناتوانێت به ئاسانی ئه‌م بڕیاره بدات، چونکه چین و ڕووسیا به ئاسانی قبووڵ ناکه‌ن ڕۆژئاوا پشتی ئیسرائیل بگرێت و له‌مه زیاتر غه‌زه وێران بکات، ئه‌گه‌رچی وه‌ک شیکەرەوەكان ده‌ڵێن، پوتین به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه بسکه‌ی سمێڵی دێت، چونکه به‌ره‌ی پشتگیریی ڕۆژئاوا له ئۆکراین سڕ ده‌بێت و پاشه‌کشێ ده‌کات و ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام له دواجاردا هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی ئیسرائیل له ئێستەدا، ده‌توانێت ده‌روازه‌ی سامناکی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌م ڕه‌شه‌بایه بکاته‌وه و کاولکارییه‌که زۆرتر بکات. بۆیه به‌شێک له گوتاری سیاسییه‌کان جۆرێک له کۆنترۆڵکردنی دۆخه‌که‌ی تێدا ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی جارێ ئیسرائیل هه‌ر له بۆردمانی غه‌زه و له‌ناوبردنی حه‌ماسدا ئازاد بێت! هه‌روه‌ک چۆن زۆرینه‌ی ده‌نگی وڵاتان له‌سه‌ر شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشانه‌ی حه‌ماسه که وه‌ک ده‌سپێکه‌ر ئاگری شه‌ڕه‌که‌ی خۆش کردووه.
به‌شێک له به‌رپرسانی سیاسیی وڵاتانی زلهێز خه‌ریکن له‌م گوزاره‌یه‌دا یه‌ک ده‌گرن که "حه‌ماس نوێنه‌ری فه‌له‌ستینییه‌کان نییه" به‌ڵام له ڕاستیدا پێده‌چێت ئه‌مه جۆره پاشه‌کشه یان نه‌رمینواندنێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل تا ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی غه‌زه بکووتێت و حه‌ماس بنبڕ بکات، ئایا ئیسرائیل ڕقی تۆڵه وای لی ده‌کات ئه‌و جۆره سۆزدارییه‌ی ئێسته ده‌رهه‌قی هه‌یه، له‌ناوی ببات؟ ڕۆژانی داهاتوو ئه‌مه ڕوون ده‌که‌نه‌وه.
له ڕوویه‌کی ترەوە شکستێکی گه‌وره بۆ حه‌ماسیش هاتووه‌ته ئاراوه و وه‌ک فیگه‌ر و ڕووخسارێکی توندئاژۆی داعشی و تیرۆریست له زۆربەی میدیا جیهانییه‌کاندا باس ده‌کرێت، ئه‌م که‌مپینه میدیاییه به‌ربڵاوه مۆڵه‌ت و پسووڵه‌ی ئه‌و بۆردمانه به ناتانیاهۆ و ئیسرائیل ده‌دات تا به‌پێی گوتاری دژه‌تیرۆر هه‌ر به‌رده‌وام بن، به‌ڵام له ڕووی ناوخۆییشه‌وه ئه‌م شکسته‌ی ئیسرائیل وای کردووه ناتانیاهۆ و کابینه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی هێرش و ڕه‌خنه‌ی توند ببنه‌وه، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ئیسرائیل بڕێک ئارام بووه‌وه و میلیشیاکانی حه‌ماس له شاره‌کانی ئیسرائیل کرانه ده‌ره‌وه، کابینه‌ی ناتانیاهۆ ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زۆر شت بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتیی وڵاته‌که‌ی ڕازی بكات.
بێگومان هه‌موو ئه‌مانه شیکاریی دۆخی ئێسته و به‌ره‌به‌ندیی وڵاتان و هاوکێشه سیاسییه‌که‌یه، ڕه‌هه‌ندێکی سه‌ره‌كی و گرنگ له کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا، ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌که‌یه‌تی که به‌داخه‌وه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌هۆی پیرۆزیی شاری قودس وه‌ک یه‌که‌م ڕووگه‌ی مسوڵمانان، هیچ کات بچووکترین ماف به جووله‌که نادرێت تا ئه‌وانیش وه‌ک به‌شێک له مێژووی خۆیان له‌و شاره که پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل تێیدا ژیاون و حوکمیان کردووه و په‌یامی خودایان گه‌یاندووه، جێگیر بن و ئیسرائیلیش بێگومان له‌ناو وه‌ها گوتارێکی ڕقئامێزی ئاینیدا باڵای کردووه، بۆیه هه‌مان تێڕوانین و تێگه‌یشتنی هه‌یه و به‌هۆی پێشینه‌ی ئه‌م پیرۆزپه‌رستی و خۆبه‌حه‌قزانییه ره‌هایه‌ی هه‌ردوولا، فه‌له‌ستین له پرسه‌وه ده‌بێت به کێشه و ئیسرائیلیش له کێشه‌یه‌که‌وه ده‌بێت به پرس، ئه‌مه به پێێ قۆناغه‌کان له‌ناو بازنه‌یه‌کدا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و هه‌تا دوایی و به‌م شێوه‌یه دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌کی جیهانیی له به‌رانبه‌ر یه‌کدی ده‌وه‌ستن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه په‌ره‌و بسێنێت، دوور نییه له‌و تێڕوانینه ئاینییه‌ی که "شه‌ڕ"ی دواجار له‌گه‌ڵ جووله‌که و هاتنی ده‌جال و دابه‌زینی دووباره‌ی عیسا، له فۆرمێکی ئاخرزه‌مانیدا وێنا بکات و به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم کاره‌ساتی گه‌وره ڕوو ده‌دات، ئه‌وه پارێزم کردووه. وه‌ک چۆن زۆرێک حه‌ماس به نوێنه‌ری فه‌له‌ستین نازانن، زۆرێکیش ئیسرائیل به نوێنه‌ری جووە‌کان نازانن.
گومان له‌وه‌دا نییه ئیسرائیل ده‌ستی به خوێن سووره و چه‌ندان ده‌یه‌یه خوێن ده‌ڕێژێت، به‌ڵام به‌شی زۆرمان ئه‌حکامه‌کانی ئیسلام و تێڕوانینی ئیسلامی سیاسی له‌باره‌ی جوو و ئیسرائیل و زایۆنیزم، ده‌زانین و له تێڕوانینی مسوڵماناندا ئیسرئیل و جوو و زایۆنیزم و فراماسۆن و... هه‌ر یه‌کن. هه‌ر له ئه‌فغانستانه‌وه بگره تا ئیسپانیا، مسوڵمانان جوو به دژبه‌ریی سه‌ره‌کیی ئیسلام و خودا و مرۆڤ ده‌زانن، لانیکه‌م له ئاستی خه‌ڵکی ئاسایی و حه‌شیمه‌تی گشتیدا به‌م شێوه‌یه‌یه.
جوو له خه‌یاڵدانی مسوڵماناندا جگه له پیلان و ده‌سیسه و دژایه‌تیی خودا و ئیسلام، ده‌لاله‌تی تری نییه، بۆیه که ده‌ڵێم ئه‌وانیش وه‌ک به‌شێک له مێژووی ئه‌و سه‌رزه‌وینه که‌ونارایه ده‌کرێت پشکیان هه‌بێت له ده‌ق و ده‌رکه‌وته مێژووییه‌کان، زیاتر باسی خه‌ونێکی ئاشتیخوازی نائایدیۆلۆجی و له هه‌مانکاتدا و به‌پێی دۆخی زاڵی ململانێی ئایدۆلۆجیی زاڵی جیهان، منداڵکارانه‌یه، به‌ڵام خۆ بۆ هیوای منداڵانه‌ی ئاشتیخواز هیچ لۆمه‌یه‌ک نابێت بکرێت.
له‌م شه‌ڕ و ململانێ گه‌وره‌یه‌دا جگه له ناوچوونی سامانی مرۆیی و سرووشتی و کاولکاریی، چی ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌و ئایدیۆلۆجیا ئاینییه‌ی ئه‌ویتری پێ شه‌یتان و ڕه‌تکراوەیە، له‌سه‌ر وێرانه‌کانی جه‌نگ و لاشه‌ی قوربانییه‌کان چۆن ده‌یه‌وێت باسی ژیانمان بۆ بکات؟ یاخۆ ده‌بێت بپرسین هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا به ڕاستی ژیان له کوێی ته‌فسیری ئایدۆلۆجیا ئاینییه‌کاندایه؟