پشووی ڕۆژانی پێنجشەم لە فەرمانگەیەك هەڵگیرا

:: AM:10:04:06/08/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی هەولێر ئاگەداری فەرمانبەرانی دەكاتەوە، ڕۆژانی پێنجشەم لەو بەڕێوەبەرایەتییە دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی هەولێر هاتووە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگەدار دەكەینەوە كە ڕۆژانی پێنجشەم پشوو نییە و دەوامی فەرمییە.

بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتییانەوە، بە بڕیاری وەزیری داد دەوام دەكرێ
ڕوون كراوەتەوە، پێشتر بە مەبەستی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەوامی فەرمانگەكانی تاپۆ رۆژانی یەكشەم تا چوارشەم بوو، بەڵام بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتییانەوە، بە بڕیاری وەزیری داد دەوام دەكرێ.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە ئێستە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەم وەستاوە و دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەكان لە هەر ئەگەرێكیش گۆڕانكاری بكات.

لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك دەوامی فەرمانگەكان ڕاگیرا، ئەوەیش وایكرد كاروباری هاووڵاتییان دوا بكەوێت و چەند بڕٍیارێكیش دەرچووە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیە بە سزانەدانی ئەو دواكەوتنە.



وشە - رامیار جەواد