پارێزگاری دهۆك ئاشكرای ده‌كات، جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چاره‌سه‌ر نییه بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵكو ته‌نیا به پابه‌ندبوون به‌رێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی ده‌توانین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وین.
داوای كردووه هاووڵاتییان سه‌ردانی شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان نه‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك و شاندێكی یاوه‌ری، ناو بازاڕی دهۆكیان به‌سه‌ر كرده‌وه كه 90%ی هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزین، له به‌رانبه‌ریشدا سوپاسی كردوون داوای كرد هاووڵاتییان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان نه‌كه‌ن.
ئاماژه كراوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چاره‌سه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كییان ده‌ستپێكردنی ژیانێكی ئاساییه و هاووڵاتییانیش له ڕێی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه ده‌توانن به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بگرن و به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌ون.
له به‌شێكی تردا جه‌وهه‌ر عه‌لی قایمقامی دهۆك باسی له‌وه كردووه، له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ چه‌ندان لیژنه‌ی به‌دواداچوون پێكهێنراون بۆ سه‌ردانیكردنی بازاڕه‌كان و چاودێریكردنی بڕیار و رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، 17 هه‌زار و 547 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 10 هه‌زار و 309 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 657 كه‌سیش مردوون.