نزیكەی 3400 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:03:41:11/08/2020 ‌

لەوكاتەی ئامارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی 20 ملیۆن و 250 هەزار حاڵەت و مردنیش لە 740 هەزار نزیك بووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای لە عێراق راگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوودا، 67 حاڵەتی مردن و 3396 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 156995 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا، 18901 پشكنین لە سەرانسەری تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ماوەیەدا 3396 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە، 486 لە بەغدا و 88 لە دهۆك و 398 لە هەولێر و 167 لە سلێمانی و 244 لە نەجەف و 222 لە كەركووك و 278 لە كەربەلا و 117 لە واست و 107 لە دیالە و 124 لە بابل و 188 لە میسان و 426 لە بەسڕە و 119 لە زیقاڕ و 113 لە دیوانییە و 106 لە موسەنا و 34 لە ئەنباڕ و 57 لە سەڵاحەدین و 122 لە نەینەوا.

هەر لەو ماوەیەدا 2312 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 46 لە سلێمانی و 95 لە هەولێر و 30 لە دهۆك و 63 لە كەركووك، جیا لە 67 حاڵەتی مردن، نۆ لە هەولێر و چوار لە سلێمانی و هەشت لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 156995 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 112102 حاڵەت و مردنیش 5531 حاڵەتە.     
            


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل