ناوه‌ندی كولتووریی چۆمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمێكی پزیشكی، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی گه‌یانده كۆچه‌رییه‌كانی سنووری باڵه‌كایه‌تی .
به مه‌ودایه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه و نۆرینگه پزیشكییه‌كان دوورن
ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كوێستان و له‌وه‌رگای زۆری هه‌یه، دڵڕفێنی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیا وای كردووه خه‌ڵكی پیشه‌دار له سنووری چۆمان و شوێنه‌كانی تر په‌لكێشی كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه بكات .
زۆزك باڵه‌ك له ئه‌ندامانی ستافی ناوه‌ندی كولتووری چۆمان به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك ناوه‌نده‌كه‌مان پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستیمان به‌هاوكاری "ئۆلیڤه‌ر مێڵ و ئه‌ندی ڕیچڵ" دوو هاووڵاتی ئه‌ڵمانی گه‌یانده ره‌وه‌ند و كۆچه‌ره‌كانی سنووری باڵه‌كایه‌تی كه به مه‌ودایه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه و نۆرینگه پزیشكییه‌كان دوورن .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، وشیارییه ته‌ندروستییه‌كان پێكهاتبوون له باس و خواستێكی گشتیی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، به‌وپێیه‌ی كۆچه‌ره‌كان تووشی رووداوی نه‌خوازراو و جۆراوجۆر ده‌بن. رێنوێنی له‌باره‌ی پاكوخاوێنی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه‌كانیان.
زۆزك باڵه‌ك دووپاتی كرده‌وه، پێشكه‌شكردنی چه‌ند پێداویستی و داوده‌رمانی پزیشكی بۆ هه‌رخێزانێكی كۆچه‌ری كه بریتی بوون له جانتای كه‌لوپه‌لی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی First Aid Kit. ده‌رمانی وه‌ك ئازارشكێن، دابه‌زاندنی تای منداڵان، كرێم بۆ سووتانه‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ سكچوون و ڕشانه‌وه، حه‌ب بۆ كرم و درمه‌كان، پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددان، قه‌تره بۆ پاككردنه‌وه‌ی چاو. تیماركردنی برین و گوێگرتن له كێشه ته‌ندروستییه‌كانی كۆچه‌ره‌كان له لایه‌ن تیمی پزیشكی.
چۆمان/ موڕشید برادۆستی